دەستەی هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی، بە بۆنەی ١٥٤ مین مانگی کۆمەڵکووژی لە شەقامی ساکاریای ئەنقەرەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا پانکارتی "با ڕۆبۆسیکی دووبارە نەبێتەوە" بەرزکرایەوە.
ئەندامی هەوڵدانەکە، تانجو گوندوزالپ سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕایگەیاند، "دەبێت دەوڵەت دەست لە سیاسەتی بۆردوومانکردنی هاوڵاتیانی سڤیل لە دەرەوەی سنوورەکان هەڵبگرێت و دەرگای ئاشتی بکاتەوە. نەک شەڕ بەڵکو ئاشتی دەتوانێت شادی بۆ گەل بهێنێت".
گوندوزالپ، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، تاکو دادپەروەری بۆ هەموو کۆمەڵکووژییەکان بە ڕۆبۆسکیشەوە دەستەبەرنەکرێت، ئاشتی و دادپەروەری بۆ وڵات بەدی نایەت. گوندوزالپ لە کۆتاییدا وتی: "دەبێت ئێمە ڕووبەرڕووی هەموو کۆمەڵکوژییەکان ببینەوە بە کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکیشەوە، پێویستە مافی ناڕەزایەتی خۆمان دژ بە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و شەڕ و توندوتیژییەک بەکار بێنین. هۆکاری ئەو شتانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سزانەدان و شەڕ و نەبوونی دادپەروەریی لای دەوڵەت. ئێمە لایەنگری جێبەجێکردنی دادپەروەری، پێکەوە ژیان و ئاشتین.لە بیرمان نەچووە و لە بیریشی ناکەین".