مانچستەر؛ دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک گردبوونەوە بەڕێوەچوو
لە سەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
لە سەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠/٤/٢٠٢٢ لە شەقامی ئۆکسفۆرد " گردبوونەوەیک لە سەر بانگەوازی " کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەوروپا " رێکخستنەکانی باشور لە بەریتانیا دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەڕێوەچوو.
گردبوونەوەکە تاکو پیکادلی سەنتەری شار" بەدروشمی جیاواز بەزمانی ئینگلیزی بۆرای گشتی وترانەوە.
دواتر لە لەلاین هاوسەرۆکی جڤاکی گشتی بەریتانیا میراس سەرهەد بەزمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەبووان و رای گشتی وتارێک پێشکەشکرا، میراس سەرهەد وێرای ئیدانەکردنی فاشیزمی دەوڵەتی توک بۆ سەر هەرێمەکانی پارستنی مێدیا رەخنەی توندی لە دەسەڵاتی پەدەکە کرد کە چۆن لەبەری خیانەت دا رۆڵی سەرەکی دەگێرن، بۆ کوشتن و وێرانکردنی گوند و تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی سڤیل و هەروەها شەهید کردنی گەریلاکانی کورد و شۆرشگێرانی رێگای ئازادی.
مزگین کەریم، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە شاری لیڤەرپوڵ بە لێدوانێک بە زمانی کوردی بەشدار بوو. مزگین کەریم وتی: ئەمرۆ پیلانگێڕییەکی مەزن لەدژی کوردان بەرێوەدەچێت، دژی دەسکەوت و ئازادی تێکۆشانی شەهیدانمان، لەسەر هەر تاکێکی کورد پێویستەبەهەموو شێوەیەک بۆ ئاشتی یەکریزی کوردان لە خەباتدابن و دژی نەتەوەپەرستی تورک و فاشیزمی ئەردۆغان لە سەر پێیان بن.
دواتر لە سەر ناوی کەجەکەی _باشور کۆمیسیۆنی لیدز سەر بەکۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کاروان خالان پەیامی داو وتی، بۆهەر تاکێکی هەرێمی کوردستان و باشوری کوردستان ئاشکراو روونە بەرەی خیانەت لە باشوری کوردستان جگە لە پارتی و بنەمالەی بارزانی هیچ لایەنێکی ترنیە لەم دۆخەدا ،هەروەها شەهید کردن و رفاندن و تیرۆرکردنی دەنگی ئازاد لە باشوری کوردستان کولتوری پەدەکە وبارزانیە ئێمە لەم قۆناغەدا هەموو هەوڵێک دەدین بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتەی پەدەکە بەهاوکاری دەوڵەتی فاشیزمی تورک، بۆ بەدەستهێنانی وزەی غاز و کانزاکانی هەرێم و کوردستان بەڵکوو عێراقیش، ئامدەن نەک هەر گەریلا بەڵکوو تاک بە تاکی هەرێمی بکەنەقوربانی . ئێمە دەڵێن نا بۆ شەر بەڵێ بۆ ئاشتی، بەڵی بۆ ئازادی رادەربڕین بەڵێ بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی کوردستان.
هەرلە هەمان کاتدا لە شاری لەندەنیش لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە گەنجانی شۆرشگێر لە بەریتانیا لەبەردەم کەنالی BBC بەریتانی چالاکییان بەڕێوەبرد.
بەدروشمی هەموومان گەریلاین، بژی رێبەر ئاپۆ، بژی ئازادی و ئاشتی چالاکیەکە بە کۆتا بوو.
هـ . ب