مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بەردەوامە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، پێی نایە ٢٤٩ـەمین ڕۆژەوە.

لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر گیراوان، زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە بە گروپی ٤٧ـەم لە ڕۆژی ٢٤٩دا بەردەوامە، چالاکیی مانگرتن کەوتە قۆناغێکی ترەوە و لە ١٤ی تەموزەوە زیندانیان ١٥ ڕۆژ جارێک بەشێوازی خولی چالاکییەکەیان بەردەوامیی پێدەدەن.

لە مەخمور چالاکیی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتیی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ٢٢٨ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

ف.ق