مانگی سوری کوردستان هاوکاری بۆ پەنابەرانی کورد لە یونان نارد

مانگی سوری کوردستان رایگەیاند، هاوکاریان بۆ کوردستانیان لە کەمپی پەنابەران لاڤریۆی ئەسینا ناردوە و تەکیدی کردەوە کە هاوکاریەکانیان بۆ پەنابەران لە یونان بەردەوام دەبێت.

مانگی سوری کوردستان باسی ئەوەی کرد کە ١٠ هەزار یورویان وەک هاوکاری بۆ پەنابەرانی کەمپەی لاڤرۆیۆی ئەسینا ناردوە. بەو پارەیە کەلوپەلی پاککردنەوە و خواردن و کەلوپەلی نوژەنکردنەوە خانووەکان دابینکراوە.

لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی زوڵم و زۆردەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوردستانیان بە ناچاری پەنابەر بوون. کوردستانیان کە روودەکە وڵاتانی ئەوروپا، یەکەمجار خۆیان دەگەیەننە یونان، بەڵام لە ئێستادا گیریان خواردووە. پەنابەران لە کوردستان لەناو بارودۆخێکی سەختدا لەناو کەمپەکان دەژین.

بەڕێوەبەرایەتی مانگی سوری کوردستان رایگەیاند، هاوکاریەکانیان بۆ پەنابەران لە کەمپی لاڤریۆ بەردەوام دەبێت.

ف.ق