مارگارێت ئۆوێن داوا ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات
به‌رگریكاری ته‌مه‌ن ٨٨ ساڵی مافه‌كانی مرۆڤی خه‌ڵكی به‌ریتانیا مارگارێت ئۆوێن داوای ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، "ماندێلای كورده‌كان".
به‌رگریكاری ته‌مه‌ن ٨٨ ساڵی مافه‌كانی مرۆڤی خه‌ڵكی به‌ریتانیا مارگارێت ئۆوێن داوای ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، "ماندێلای كورده‌كان".
به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ مارگارێت ئۆوێن، كه بۆ چه‌ندین ساڵ پشتیوانی له تێكۆشانی گه‌لی كورد كردووه، له‌پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له هه‌ژماری تویته‌ری خۆی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئۆوێن وێنه‌یه‌كی خۆی كه له به‌ر پلاكاردێك بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ستاوه، بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئه‌و په‌یامه‌ی هاوبه‌شی پێكردووه:
"ده‌بێت ئۆجالان ئازاد بكرێت. ٢٣ ساڵه له ئیمراڵی له ژورێكی تاكه‌كه‌سیدایه. ئه‌و 'ماندێلای كورده‌كان'ه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كلیلی ئاشتییه. نوسینه‌كانی له زیندان بۆ پته‌وكردنی یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و ژنانه، باس له سیستمێكی نوێی جیهانی ده‌كات".
#ocalan must be free. 23 years in solitary confinement on Imrali. He is the Kurdish “Mandela”.,key to peace in the Middle East. His prison writings describe a new world order for equality , justice, womens empowerment. pic.twitter.com/qaMKJfxheF
— Margaret Owen (@ElectionMargie) March 8, 2022
ئۆوێن كه هاوكات ئه‌ندامی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی له كوردستانه، له تشرینی دووه‌می ٢٠٢١دا له بڵاوكراوه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆیدا داوای كرد كه په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان' ده‌ربهێنرێت و ئه‌و وێنانه‌ی خۆی كه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌یی و یه‌په‌ژه‌ییه‌كان كێشابوونی، بۆ داواكاری گشتیی ره‌وانه كردبوو، داوای كردبوو كه ئه‌و بگرن.
ئۆوێن ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كردبوو: "ده‌ست له كاره چه‌په‌ڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵبگرن".
هـ . ب