ماوەی ١٤٣ ڕۆژە چارەنووسی سلێمان ئەحمەد نادیارە

سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەوڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، بۆ ماوەی ١٤٣ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەکەی لە بارەوە نیە.

سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی (ڕۆژنیوز) لە پاش سەردانیکردنی کەسوکارەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەلەب، کە خەڵکی ناوچەی جندرێسن لە عەفرینی داگیرکراو و پاش داگیرکردنی شارەکەیان ئاوارەبوون، سلێمان ئەحمەد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە دەروازەی فیشخابوور ڕفێندراوە و ماوەی ١٤٣ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

هەفتەیەک پاش ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، ئاسایشی دهۆک بە بڵاوکردنەوەی تۆمەتێکی ناڕەوا و پڕ لە چەواشەکاریی دەیانەوێت سلێمان ئەحمەد، هاوشێوەی زیندانییانی بادینان سزا بدەن.

 ئاژانسی ڕۆژنیوز سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و داوادەکات بەزوترین کات چارەنووسی  ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ئاشکرابکرێت و ئازادبکرێت.

وێڕایی زیادبوونی هەڵوێستەکان دژ بە ڕفاندی سلێمان ئەحمەد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێک لە لایەن بەرپرسانی پەدەکەوە لەو بارەوە نەدراوە.