محه‌مه‌د سه‌ڤینچ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كوژرا!
زیندانییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه له زیندانی ئاكحیسار تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ببوو، ژیانی له‌ده‌ستدا.
زیندانییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه له زیندانی ئاكحیسار تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ببوو، ژیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه ٢٨ ساڵ بوو له زینداندابوو، له گرتووخانه‌ی ئاكحیساری مانیسا كوژرا. به پێی بانگه‌شه‌كان له ٣ی نیساندا له كاتژمێر ٠٣:٠٠ كاتێك پاسه‌وانه‌كان چوونه قاوشی یه‌ك ژووری بینیویانه كه سه‌ڤینچ له هۆش خۆی چووه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڤینچ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی مسته‌فا كیرازئۆغڵووی ئاكحیسار گواستراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كردووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی چه‌ندین رۆژه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ن. كاتژمێر ١١:٠٠ سه‌ربازه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه كه سه‌ڤینچ ژیانی له‌ده‌ستداوه. به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمی سه‌ڤینچ گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی داد.
باوكمیان خسته ژووری تاكه‌كه‌سی و كوشتیان
كچه‌كه‌ی به ناوی بێریڤان سه‌ڤینچ زانیاری گه‌یانده ئاژانسی مێزۆپۆتامیا و وتی"باوكمیان خسته ژووری تاكه‌كه‌سی و ئه‌ویان له‌وێدا كوشت. هیچ زانیارییه‌كمان پێناده‌ن. ئێمه نازانین بۆ كوژراوه و چی به‌سه‌ر هاتووه. نه‌ك پزیشكه‌كان به‌ڵكوو سه‌ربازه‌كان له باره‌ی مردنه‌كه‌ی زانیاریان پێداین".
هـ . ب