مەکەپە: نەورۆز سەرهەڵدانە، سەرهەڵدان لە ئامێز بگرن!

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی ماویستی (مەکەپە) ڕایگەیاند بۆ تێکشکاندنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، "بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە نەورۆز لە ئامێز دەگرین و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی بەرز دەکەینەوە".

مەکەپە لە پەیامی نەورۆزدا دەڵێت: "وەک کاوەی ئاسنگەر ئاڵای سەرهەڵدان دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ بەرزدەکەینەوە و شەڕی شۆڕشگێڕی فراوانتر دەکەین".

مەکەپە ئاماژە بەوە دەکات لە جیهاندا شەڕ و ناکۆکی و کۆمەڵکوژی بەردەوامە و دەکرێت بگوترێت جەنگی جیهانی سێیەمە. هەروەها دووپاتی دەکاتەوە لەگەڵ ستەم و گەمارۆکاندا، تێکۆشانی گەلانی بندەست و ژنان بەردەوامە.

مەکەپە دووپاتی دەکاتەوە گەلی هەرێمەکە بەتایبەت گەلتی کورد نەورۆزیان کردۆتە سیمبولی تێکۆشان و سەرهەڵدان، دەڵێت: "نەتەوەی کورد لە کەسێتی مەزڵوم دۆغان، کاوەی سەردەمی ئافراند و گەلانی بندەست دژی ستەمکاران سەریان بڵند کرد و ڕوویانکردە تێکۆشان".

مەکەپە جەخت لەوە دەکاتەوە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و بێسەروشوێنی و قڕکردن و داگیرکاری دەبێتەوە. لەئێستەشدا هێرشە هەمە جۆرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و بەئامانجگرتنی خەڵک و ناوەندە مەدەنییەکان بەشێوەی دڕندانە بەردەوامە، هەروەها لە باشووری کوردستان ڕۆژانە هێرشەکان بەردەوامن. دەوڵەتە پاشڤەڕۆکانی هەرێمەکە و بەتایبەت کۆماری تورک و هێزە ئیمپریالیستەکان دانوستانی قێزەون لەسەر حسابی نەتەوەی کورد دەکەن، بەگوێرەی بەرژەوەندییە پاشڤەڕۆکانیان پیلانی خوێنڕێژانە دژی کورد ئامادە دەکەن. کاوەکانی سەردەم دژی زوحاکەکانی سەردەم دەوەستنەوە  هێرشەکانی داگیرکاری پووچەڵدەکەنەوە.

مەکەپە دووپاتی دەکاتەوە هەموو جڤاک گەمارۆدراوە، بەڵام ئەمە نیشانەی ترسی دەسەڵاتە، ئەم دەسەڵاتە هەمان چارەنووسی زوحاکەکانی دەبێت. دەڵێت: ""وەک کاوەی ئاسنگەر ئاڵای سەرهەڵدان دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ بەرزدەکەینەوە و شەڕی شۆڕشگێڕی فراوانتر دەکەین، دەبێت ئاگری سەرهەڵدانی نەورۆز لە هەموو گۆڕەپانێک دژی داگیرکاری و چەوسانەوە و هەژاری و فشار و گۆشەگیری بەگوڕتر بکەین و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتوو دژی فاشیزم و ئیمپریالیزم و سەرمایەداری فراوانتر بکەین".

مەکەپە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات و بەڵێن دەدات بە درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدان.