مەلەکەپە بە بۆنەی ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی ئەکادیمیای حسێن دەمیرجیئۆغڵوی پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لێنینیست (مەلەکەپە) ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

فەرماندەیی ئەکادیمیای حسێن دەمیرجیئۆغڵوی مەلەکەپە لە راگەیەندراوێکدا ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی پیرۆزکرد، کە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ دامەزراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەموو رۆژێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر زیاتر دەبن و دەستنیشانی کردووە کە ئەو هێرشانە لە بەرامبەر بەرخودانی شکۆمەندانەی پەکەکە و گەلی کورددا پوچەڵ دەبنەوە.

مەلەکەپە هەروەها رایگەیاند، "٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کە پێکهاتەیەکی گرنگی هەبەدەهەمانە، پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی رێبەر ئۆجالاندا سڵاو لەو ئیرادە شۆڕشگێڕییە دەکەین کە مێژووی خوڵقاندووە. شەهیدانی نەمرمان بە رێز، پێزانین و وەفادارییەوە بە بیردەهێنینەوە و بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەوان دادەنەوێنین. بەو هیوایەی کە ساڵی ٤٦ەمین ببێتە ساڵی سەرکەوتن"..

هـ . ب