مەردان یانارداغ بەهۆی ڕەخنەی گۆشەگیرییەوە دەستگیرکرا

بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە، بەڕێوەبەری (TELE 1) دەستگیرکرا.

مەردان یانارداغ دەستگیرکرا، پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕەخنەی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرت. یانارداغ گوازرایەوە بۆ دادگای ئیستەنبوڵ لە چاغلایان بۆ ئیفادە لێ وەرگرتن. یانارداغ ئیفادەی خۆیدا پەیوەست بە تۆمەتی "پشتیوانی تاوان و تاوانباران" و "بانگەشە بۆ ڕێکخستن"، پاشان داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگای کرد، دادگاش بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرد.