مەسەدە: کۆنفرانسەکە دەرنجامی بەرخۆدانی ڕوحێتی پێکەوەییە

مەسەدە "کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا" پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی مێژووییە کە ئیرادەی ژیان و بەرخۆدانی ڕۆحی پێکەوەیی لە بەرانبەر هەوڵی پشتگوێخستن و سیاسەتەکانی لەناوبردن نیشان دەدات.

ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە) پەیوەست بە "کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا" ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەیان ساڵە کورد لە سووریا دووچاری ئێش و زۆرداری کراوەتەوە، لەسەر خاکی وڵاتەکەی دووچاری ئازاردان بووە؛ جارێک چەوساندنەوە لە دژی  ئەو سورییانەی کە داوای ئازادی و شکۆیان دەکرد و جارێکی دیکەش تووشی چەوساندنەوەی نەتەوەیی بوون و مافە سروشتییەکانیان بە ئامانج دەگیرا، کۆچبەر دەکران، ئەوان لەوکەسانە بوون پێش هەمووکەسێک کە بۆ سووریایەکی دیموکراتیک قوربانیان دا.

بەرخۆدانی ڕۆحی پێکەوەیی

مەسەدە ئەنجامدانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا پیرۆز کرد و گوتی: "ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە کە ئیرادەی ژیان و بەرخۆدانی ڕۆحێتی پێکەوەیی لە بەرانبەر هەوڵی پشتگوێخستن و لەناوبردن نیشان دەدات. پشتگیری ڕەنجی یەکهەڵوێسی نیشتیمانی کورد لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتی سووریا دەکەین.

ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەو بنەمایەیە، کە پرسی کورد تەنها پرسی بەشێکی کۆمەڵگە یان هەرێمەکە نییە، بەڵكو پرسێکی ڕەسەنە و بەشێکە لە بەرخۆدانی ئازادی و دادپەروەریی گەلی سووریا."

بویناتنانی ئازادی و دیموکراسی

مەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا گوتی: "یەکڕیزی کورد ئەمڕۆ بناغەی بونیاتنانی یەکڕیزی نیشتیمانی سووریایە، وەک چۆن کورد بەشێک بوون لە ئازارەکانی سووریا، لەمڕۆشدا بەشێکە لە بەڕێوەبردنی ڕزگاری و بونیاتنانی لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی و فرەڕەنگیش."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا مەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم هەنگاوە بۆ داهاتوویەکی باشتر هیوابەخشە؛ داهاتوویەک تێیدا وزە و ئیرادە یەکبگرن، پێکهاتەکانی گەلی سووریا ڕێککەوتنێکی نیشتیمانی نوێ دادەمەزرێنن کە تێیدا بەهاکانی یەکسانی بەهێزتربن و سوریایەکی ئازاد، دیموکراتیک، فرەڕەنگی نامەرکەزی دامەزرێت.