بە دیمەن

کۆچبەرانی عەلەوی: پێویستە سووریا لەلایەن قەسەدەوە بەڕێوەببرێت

کۆچبەرە عەلەوییەکان کە ڕوویان لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیداری خۆبەڕێوەبەری کردووە دوایان کرد بەرپرسیاری کۆمەڵکووژیەکانی سەر عەلەوییەکان دادگای بکرێن و گوتییان: "ئیدی دەرکەووتووە ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سووریا بەڕێوەبەرێت قەسەدەیە."

کۆچبەرە عەلەوییەکان کە لە ترسی کۆمەڵکووژییەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی ئیداری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە بۆ ئاژانسمان قسەیان کردوو و ئاماژەیان بەوەدا ئارامی سووریا تەنها لە ڕێگەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)ەوە دەستەبەر دەبێت.

کۆچبەرێکی عەلەوی بە ناوی (ی. ڕ) کە بەهۆکاری درووستنەبوونی مەترسی بۆسەر کەسوکارەکەی نەیویست ناوەکەیی دەرکەوێت. لە دوای کۆمەڵکووژیاکان لە ناوچە کەناراوەکانی سووریاوە هاتوونەتە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەری ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ هاتنەسەردەسەڵاتی هەتەشەدا هەموو جۆرە تاوان و دزییەک ڕووبەڕووی عەلەوییەکان بووەوە تا بگات بە قڕکردنیان و گوتی: "ئەو چەکدارانە ژن و منداڵەکانیشمانیان ڕفاند. دوای چەند ڕۆژ لە ڕێکردن بە دزییەوە دوور لە شاری حومس ڕومانکردە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، کە جێگەیەکی ئارامە و هەموو گەلان بە خوشک-برایەتییەوە تێیدا دەژین." ئەو کۆچبەرە ئاماژەی بەوەدا چەکدارانی هەتەشە لە شەقام و کۆڵانەکاندا گەنجانی عەلەوییان دەکوشت و دوای تاڵانکردنی گوندەکان هەموو گوندنشینانیان ناچار بە کۆچی زۆر ملێ دەکرد و گوتی: "نزیکەی ١٠-١٥ هەزار کەس ڕفێندران، لەگەڵییدا قڕدەکران، ژنان و منداڵان دەڕفێندران."

'دەبێت ئەم چەتانە دادگای بکرێن'

ئەو کۆچبەرە بەمجۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "دەبێت ئیدی لە بەرانبەر ئەمانە، هەڵوێستی توند بگیرێتەبەر. هەرچەندە لە ژێر ناوی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییدان، بەڵام خودی ئەوانە داعشن، دەبێت ئەم چەتانە دادگایی بکرێن."

'دەمانەوێت قەسەدە بەڕێوەمان ببات'

ی. ڕ ئاماژەی بەوەشدا هەموو گەلانی سووریا ئیدی دەیانەوێت قەسەدە بەڕێوەیان ببات و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە تەواوی سووریا بڵاو ببێتەوە و گوتی: "دەمانەوێت ئیدی لەم دڕندەییە ڕزگار ببین، لەبەر ئەوەی بێ لە کوشتن و لێدان هیچ شتێکی دیکەمان لە دەسەڵاتی نوێی سووریا نەبینووە. کاتێک دەهاتمە گۆڕەپانەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لەسەر ڕێگەکە گرتمیان، دەزانن کە عەلەویم. ئەگەر تۆ عەلەوی، شیعە، درووزی بیت مافت نییە. ئەوەی دەبێت ئیدی سووریا بەڕێوەببات قەسەدەیە، وەک تەواوی سوورییەکان دەمانەوێت قەسەدە بەڕێوەمان ببات."

کۆچبەرێکی دیکە بەناوی (ن، ئە) کە کۆچبەری کەناراوەکانی سووریایە، چیرۆکەکەی خۆی وەها باس دەکات: "کاتێک هاتینە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەوەی زۆر گرنگ بوو لە داعش ڕزگارمان بوو. کاتێک لە خەودابووین، دەرگاکانیان دەكشاند و دەهاتنە ژوورەوە. ڕۆژێک هاوژینەکەم لە ماڵبوو، لەگەڵ هەردوو کچەکەم بووین، زۆر دڕندانە هێرشیان کردە سەرمان."