مسكۆفیان: دەوڵەتی تورك خوێنڕێژە و دەبێت سنورێك بۆ خیانەتكارانیش دابنرێت

حەمۆ مسكۆفیان رۆژنامەوانی لۆبنانی رایگەیاندووە؛ دەوڵەتی داگیركەری تورك وەكو سەیارەی رزیوو، راگۆزەر و خوێنڕژی لێهاتووە.هاوكات راشیگەیاندووە؛ دەبێت بۆ خائینانیش سنورێك دابنرێت.

دەوڵەتی داگیركەری تورك و پەدەكە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا دەست پێ كردووە. گەل، سیاسەتمەدار، رۆشنبیران و مامۆستایان زانكۆ لەسەر ئەم هێرش و پەلامارانە ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دەدەن. لەو چوارچێوەیەدا زۆرێك لەرۆشنبیران، ئاكادیمسین و سیاسەتوانانی عەرەبیش لێدوانی هاوبەشیان دەركردووە و ئەو هێرشانەیان ریسوا و شەرمەزار كردووە. حەمۆ مسكۆفیان یەكێك لەو رۆژنامەوانە ناسراوەیە كە لەگەڵ زۆرێك خوێندكارانی زانكۆوەكانی وڵاتانی عەرەب لەسەر ئەو هێرشانە بۆ سەر باشوری كوردستان ناڕەزایەتی دەربڕیووە.

مسكۆفیان لەوتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوزدا، سەرەڕای ئاماژەدان بەمەترسیەكانی دەوڵەتی تورك رایگەیاندووە؛ ئەم قۆناخە سەختەدا كە ئێمە رووبەرووی شەڕی روسیا و ئۆكرانیاین. دەوڵەتی تورك هەوڵدەدات ئەم هەلومەرجە وەكو دەرفەت بقۆزێتەوە. دەوڵەتی تورك سەرقاڵی خۆتەیاركردنە بۆ هێرشێكی نوێ و خوێنڕژانە لەدژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و قەوقاز.

حەمۆ مسكۆفیان لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت:"ئەردۆغان خۆی وەكو كۆتری ئاشتی دەبینێ، بەڵام لەراستیدا ئەو هێزێكی ئەهریمەنی شەڕە. ئەو دەستی بەهێرش بۆ سەر باشوری كوردستان و رۆژئاوای كردووە، تا ئەو هەرێمانەش گرێ بداتە خاكەكەی خۆیەوە. ئەم هەڵسوكەوتانە پەیوەستە بەو رۆڵەی كە لەنێوان روسیا و ئەمریكا و پێناسەی رۆڵی ناوبژیوانی نێوان روسیا و ئەمریكایە لەشەڕی ئۆكرانیا و دەیەوێت لەو دەرفەتانە سوود وەربگرێت.

مسكۆفیان سەرەڕای ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆ و ئەكادیمیسینەكان، تێكۆشەران و نوسەران و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی ناوین لەبەرامبەر بە هەوڵە داگیركەریەكانی دەوڵەتی تورك، داوای ناڕەزایەتی دەربڕینیش لەدژی ئەرتەشی داگیركەری توركدا كە، دژ بەگەلانی رۆژهەڵاتی ناوین ئەنجامی دەدات و لەچوارچێوەیەدا دەڵێت:"توركیا ناتوانێت رۆڵی كۆتری ئاشتی بگێڕێت، بەلكۆ دەوڵەتی تورك، دەوڵەتێكی خوێنڕژە. زۆر پێكەنینئاویە كە زۆرێك لەوڵاتە ئەوروپیەكان بانگەشە دەكەن، توركیا وڵاتێكی ئازادیخوازە.

مسكۆفیان لەكۆتایی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت:"پێویستە هەموو هێزە دیموكراتیكخوازەكان لەبەرامبەر بەئەردۆغان و دەوڵەتی تورك بوەستنەوە. لەلایەكی ترەوە لەنێو گەلی كوردیشدا هەندێ كوردی خیانەتكار هەیە كە هاوكاری دەوڵەتی توركن، دەبێت لەبەرامبەر بەو خیانەتكارانەش سنورێك دابنرێت.

ف.ق