مەسرور بارزانی سەردانی ئەنقەرەی کرد

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرەی کرد.

ئەوەی مایەی سەرنجە هیچ کەس لە ئەندامانی کابینەی حکومەت لەم سەردانەدا لە ناو شاندەکەی مەسرور بارزانیدا نین.

راگەیەندرا مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە سەرەتا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

هەروەها راگەیەندراوە کە لە سەردانەکەیدا مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری پێشووی میت هاکان فیدان و کاربەدەستانی دیکە کۆدەبێتەوە.

لەبارەی کارنامەی سەردانەکە و ناوەرۆکی دیدارەکانەوە هیچ راگەیەندراوێک نەدراوە. بەرلەسەردانەکەش هیچ راگەیەندراوێک نەدرابوو لەبارەی ئەوەی ئەم سەردانە ئەنجام دەدرێت.

دوایین جار لە نیسانی ٢٠٢٢ دا سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کردبوو و لەگەڵ ئەردۆغان کۆببووەوە.

سەرباری ئەوەی لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا لە ١٤ی ئایار ئەردۆغان هەڵنەبژێردرابوو بەڵام نێچێرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بۆ ناردبوو.

هـ . ب