لە ٥ ی ئادار، ڕۆژی چوارشەممە لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) هەڵوێستی خۆیان لەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا دەکەن. چالاکییەکە لە Place du Luxembourg, 1050 Bruksel (لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا) کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی کوردستان (ناڤ_بەل) لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە چالاکییەکەدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا دەکەن، دەڵێت: "هەموو کوردستانیانی وڵاتپارێز و دۆستە ئاشتیخوازەکانمان لە تورکیا و ئەوروپا بانگهێشت دەکەین بۆ ئەم چالاکییە".