عەلەوییەکان خاوەندارێتیان لە بانگەوازەیەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (داکب-DAKM) پشتگیری خۆیان بۆ بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.

فەدا و داکب لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بە ئاماژەدان بە گرنگی بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، ڕایانگەیاند بانگەوازییەکە پەسەند دەکەن و خاوەندارێتی لێ دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە دەوڵەت کراوە بە هەموو شێوەیەک هەنگاوی سیاسی و یاسایی پێویست بنێت و بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە جددیەوە وەرگرێت و هاتووە: "بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ژیانی هاوبەش، ئێمەی عەلەوییەکان بە سەدان ساڵ قوربانیمان داوە. عەلەویی لە تەواوی مێژووییدا سەرەڕای فشار، زوڵم و کۆمەڵکووژی هەرگیز دەستی لە تامەزرۆی بۆ حەق، دادپەروەری و ئاشتیی بەرنەداوە. هەمووکات ئاشتی ویستووە لە دژی شەڕ بووە و پاراستنی لە پێکەوەژیان کردووە. چارەسەری پرسی کورد و عەلەوییەکان کە دوو پرسی دێرینی تورکیان، بە سیستەمێکی سیاسی بە دیدێت، کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یاسایی گەردونی بە بنەما دەگرێت."

دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بە کۆتا هات: "لە پڕۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیکدا، پێویستە بە پێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بجوڵێینەوە. بەم باوەڕییەوە بانگەواز لە هەموو تەڤگەر و ڕێکخراوە عەلەوییەکان دەکەین، بەرگری لە شکۆمەندی ئاشتی بکەین و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتبنێن."