پەیامی پاژک بۆ ٨ی ئادار: ببینە وەڵامگۆی بانگەوازی مێژوویی

کۆردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند ٨ی ئادار بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاجدار بووە و دەستنیشانیکرد بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە جێبەجی بکەن؛ لەسەر ناوی ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی پەرە بە تێکۆشان بدەن.

ڕاگەیاندراوی پاژک

 کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیە:

"لە کاتێکدا پێشوازی لە بەهارێکی نوێی ٨ـی ئادار دەکەین، لە ڕۆزیەکان تا کلاراییان، لە سارایان تا ئاسیایان هەموو شۆڕشگێڕانی ژن کە لە پێناو ئازادییدا تێکۆشان و ئافرێنەری بەهاکانی دیموکراتیک و سۆسیالیستین، بە خۆشەویستی، ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە.

تێکۆشانی ئازای ئێمەی ژن بە تێکۆشانی مەزن، ڕەنج و شەڕی ساکینە جانسز (سارا) و پێوەرەکانییەوە شێوەگیر و گەورە بوو، لە دژی جیهانی پیاوسالاری، بە جیهان و زیهنیەتی ژن هێزی ئافراندی ئازادی دەرکەوت، ئەم ڕێپێوانە شکۆدارەی ژن لە ئەمڕۆدا لە کورستاندا لە جوڵەی جیهانی خۆییدایە.

ئەو حەقیقەتەی لە ئەنجامی تێکۆشانی ژنەوە دەرکەوت، ئازادی ژنی کرد بە بنەمای ژیانی ئازاد، لەسەر ئەم بنەمایە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە تەواوی ژنانی جیهان، هاوڕێیانی زیندانمان، لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە تێکۆشاندان و گەل و دۆستانمان پیرۆز بێت.

لەگەڵ “مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ ژنانی کورد و گەلاندا، دەچینە بەهارێکی دیکەوە.

لەو نامەیەی کە ڕێبە ئاپۆ بۆ پاژکی نوسیبووی و گەیشتبووە دەستمان تێیدا دیاری کردبوو سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نوێیە پەیوەستە بە ژنانەوە، ڕێبەرێتیمان کە وتی، “پرۆسەی کۆمۆمینالیستی دیموکراتیک، دۆخی نوێی ‌ژیانی کۆمەڵگەیی بوونی دایک-ژنە” دەرخەری ئەوەیە کە تا کەلتووری دەستدرێژی کە لەسەر کۆمەڵگەی داواکاردا سەپێندراوە تێپەڕنەکرێت، حەقیقەت بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە لە بوارەکانی فەلسەفە، زانست، ئیتیک، جوانیناسی و ئایندا دەرناکەوێت.

دەستنیشانی کردووە تا لە سەردەمی نوێدا کەلتووری پیاوسالاری کە لە کرۆکی کۆمەڵگەدا ناونشین بووە هەڵنەوەشێنرێتەوە ئەوا سۆسیالیزم ناگات بە سەرکەوتن، دەستنیشانیکرد بنەمای سەرنەکەووتنی سۆسیالیزمی بونیادنراو پرسی دەوڵەت، نەتەوە و دیموکراسی نییە، لە بنەمادا کۆیلاتی ژنە کە وەک کەلتوورێکی زیندوو لە ئارادایە، مەرجی بنەڕەتی سۆسیالیزم پەیوەستە بە پەرەدانی نزیکایەتی پرۆگرامکاری لە پەیوەندی ژن و پیاودا، ئاماژەی بەوەکردووە لە کاتێکدا پیاوێک نەزانێت چۆن لەگەڵ ژنێکدا قسەکات ئەوا ناتوانێت ببێتە سۆسیالیست و پێوانەیەکی دیاریکردووە، دەڵێت، هەتا ژن لە کەلتووری کۆیلایەتی دوورنەکەوێتەوە کە لە هۆشیییدا جێگیرکراوە، مردن لە برسێتییدا وەک چارەنووس لەسەر ناوچاوانیان نوسراوە، دژوەستانەوە لە بەرانبەر ئەم چارەنووسە بووە گوزارشت لە گەورەیی کەسێتی ئازادمان.

دەستنیشانی کردووە ژن ئافرێنەری کەلتوور و کۆمەڵگەیە و لەبەرئەمە پیرۆزی و خواداوەندی هی ژنانە، ئەم نزیکایەتییەی ڕێبەر ئاپۆ کە هێز و جۆش لە هەمووماندا دەچێنێت، دەرخەری ئەوەیە حەقیقەتی ژیانی ئازادیی لای ژنێکە کە هیچ کاتێک دەستبەرداری بەها کاریگەرەکانی نەبووە، ئەو پرەنسیپە بنەڕەتییەی ژیانە کە لەسەر پێی خۆی دەیهێڵێتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ تەلارسازی تیۆری و پراکتیکی تەڤگەری ژنانی کوردستانە، لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە بوونەتە هێزێکی ڕێکخراو و لەسەر بنەمای ڕوانگەی ئازادیی ژن، بەدەستهێنانی ئیرادە و هۆشمەندی ئازادی، سەرکردایەتی ئێمە کە لە ٨ـی ئاداری ١٩٩٨ـدا ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنانی ڕاگەیاند، دەرفەتی بە ژنان دا کە بێ ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن مابوونەوە، ژیانێکی نوێ بە بیر و ئایدۆلۆژیای خۆیان بەڕێوەببەن.

ڕێبەرێتی لە هەر ٨ـی ئادارێکدا مانداریی و قۆناغێکی نوێی داوە بە شۆڕشی ئێمەی ژن، ئەمساڵ ٨ـی ئادار بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی تاجدار دەکرێت، ئاشتی و ژیانێکی ئازاد بووەتە حەسرەتێکی هەمیشەیی لە جوگرافیای کوردستاندا، هەزاران ژن کە خەباتیان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم حەسرەتانە، قوربانی زۆریان بۆ خەونی دیموکراسی و سۆسیالیزم داوە، ئازادیی ژنانیان کردووەتە هەوێنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە سەدەی بیست و یەکدا، لەمەودوا ئێمە وەک ژن بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆ بگرن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو ئازادیی ژن و کۆمەڵگادا بەخت کرد، مەرجی بنەڕەتی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، سیستەمی گۆشەگیری ٢٦ ساڵە دەبێت ئێستا کۆتایی پێبێت، هەموو ئەو ژنانەی لە ٨ـی ئاداردا دێنە سەر شەقامەکان، بەو هۆشیارییەی کە ئازادیی ڕێبەر مانای ئازادیی ژنانە، پێویستە ئەم ٨ـی ئادارە بکەنە ڕۆژی کردار و تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر.

سەرکەوتنی ئەم پڕۆسە نوێیە کە بە بانگەوازی ڕێبەرمان دەستی پێکرد، بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو مەرج و دەرفەتانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە هەیەتی، ڕێی تێ دەچێت، ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت و دەرفەتی ئەوەی بدرێتێ کە چالاکانە بۆ ئاشتی و دیموکراسی کار بکات.

خەباتی ئێمە بۆ ئازادیی ژنان کە لە ئەنجامی خولیای بۆ ژیانێکی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو دەرفەتانەی کە پێشکەشی ژنانی دەکرد پەرەی سەند، ئیرادە و هۆشیارییەکی گرنگی لە ژنانی کورددا پەرە پێدا، ئێمە پێشەنگایەتیمان لە ژیانێکی شکۆدارانە، ئازادیی و تێکۆشانێکی شایستەدا کردووە، ژنانی کورد هیچ کاتێک هیوایان بە ژیانێکی هاوبەش لەگەڵ گەلانی کوردستان و تورکیا، لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەدەست نەداوە.

هەمیشە پێشەنگایەتی خەباتی ئاشتی و ئازادیی و ژیانێکی ئازادیان کردووە، بە بوێرییەکی زۆرەوە ئومێدیان بەرزکردەوە و کەلتوورێکی دیموکراتیکییان پەرەپێدا، ژنانی ئەمڕۆش پێشەنگەکانی سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکن سەردەمی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سەردەمی ژنانە، مانیفێستی کۆمەڵگای دیموکراتیک مانیفێستی ئازادییە، لەسەر بنەمای ئەو هۆشیارییە بەرپرسیارێتی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەین و خەبات بۆ ئازادیی و دیموکراسی و ئاشتی چڕتر دەکەینەوە.

سەدەی ٢١ دەبێتە سەردەمی ئازادی ژنان، تەڤگەرەکانی ئازادیی ژنان کە بە ناکۆکی ڕەگەزی و ژنۆلۆژی قووڵایی بەدەست هێناوە، دینامیکی سەرەکی خەباتی ئەم سەردەمەن. “ژن ژیان ئازادی” بووەتە دروشمی بنەڕەتی ئەم سەردەمە. ئەم دروشمە کە ڕاستی کۆمەڵگای ڕەسەن دەردەخات و لە کوردستانەوە بۆ جیهان بڵاو بووەتەوە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەوەی کوردستانییە گەردوونییە. هەرچەند ئازادیی ژن پێشکەوێت کۆمەڵگا ئازاد دەبێت و بە ژنی ئازاد و پیاوی ئازادەوە ژیانێکی نوێ دروست دەبێت. پارادایمی نوێ هەموو ڕاستییە ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی و سیاسییەکانی ئەمە دەخاتە ڕوو.

کەلتوری شەڕ و توندوتیژی زیاتر لە دژی ژنان پەرەی پێدراوە و کردوویەتی بە کۆیلە، بۆیە پێویستە خەبات بۆ ئاشتی و ژیانێکی ئازاد دژ بە شەڕ بە پلەی یەکەم لەلایەن ژنانەوە بەرەوپێش بچێت، هێرشەکانی سەر ژنان لە لایەن عەقڵییەت و سیستەمی باڵادەستی پیاوانەوە کە هەزاران ساڵە لە دژی ژنە، لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و واقیعی جەنگی جیهانی سێیەمدا گەیشتوونەتە لوتکە.

کۆمەڵکوژی ژنان و هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر جەستە و ڕۆح و بوونی ژن بە شێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک پەرەدەستێنێت، ئیستغلالکردنی کار، هەژاری، نایەکسانی و نادادپەروەری زیاتر لە دژی ژنان بڵاوبووەتەوە، سیستەمی پیاوسالاری زۆر لە خەباتی ژنان و ئەو دەسەڵاتە دەترسێت کە لەناوی دەبات، بۆیە واقیعی ژن وەک خوڵقێنەری کەلتوور و ژیان و کۆمەڵایەتیبوون لە ژێر هێرشێکی گەورەدایە، بەڵام ژنان دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادیی نابن، سەرەڕای قوربانی قورس، بەردەوامن لە تێکۆشان لە دژی پیاوسالاری و سیستەمی دەوڵەتخواز و پاوانخوازی.

تێکۆشانی ژنان بناغەی سیستەمی پیاوسالاری دەهەژێنێت، گەورەترین بەرگری ژنان لە دژی فاشیزم و جینۆسایدی ژنان، ڕێکخستنی ئەوانە، هەر ژنێک بیەوێت ئازاد بێت، دەبێت خۆی بەڕێکخستن بکات، پێویستە خۆپاراستن بکرێتە ڕێگای ڕزگاری، تێکۆشان لەدژی سیستەمی باڵادەست و کەلتووری خراپ بەکارهێنان و قڕکردنی ژنان چڕتر بکرێتەوە.

ئێمەی ژنان لە هەموو پرۆسەی تێکۆشاندا ڕۆڵی پێشەنگمان بینیوە و سەرکردایەتی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانمان کردووە، ئێستاش خەبات و هەوڵ و ماندووبوونمان لە سەرکەوتنی ئەو سەردەمە نوێیەدا کە وەک پارادایمێکی ژیانی ئازاد شێوەی وەرگرتووە، یەکلاکەرەوە دەبێت، دوای ئەو هەموو ساڵە هێزی سرووشتی و ئیرادەی سرووشتی و هۆشیاری هێزی گۆڕینی کۆمەڵگا و گۆڕینی سیستەمیان هەیە، ئێمە لەم بابەتەدا متمانەمان بەخۆمان هەیە.

گەنجان پێشەنگی ئەم پرۆسەیەن و هێزی بنەڕەتی ئافرێنەری ئایندەن، ئێمە دەزانین و باوەڕمان وایە کە گەنجان بەو هێزەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەریان گرتووە، دەتوانن بە چالاکترین و داهێنەرترین بەشداری لە تێکۆشانی سەردەمی نوێدا ڕۆڵ بگێڕن.

دایکی شەهیدانمان و گەریلاکانمان قوربانییەکی زۆریان دا و بەهای گەورەیان خوڵقاند، ئەوان بوونە ئەو کەسانەی کە بە بەهێزترین شێوە پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەریان کرد، پێویستە دایکانمان خاوەندارێتی ئەو پرۆسەیە بکەن کە ڕێبەرەکەمان هێڵکاری کردووە و خۆیان ڕێکبخەن و بە پێشەنگایەتییان سەرکەوتن بێنن.

بانگەوازی لە ژنانی تورکیا دەکەین کە خوازیاری دیموکراسی و ئاشتین، لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵیان هەبێت و بەرپرسیارێتی ئاشتی و دیموکراسی لە ئەستۆ بگرن، پێکەوە لە هەموو کاتێک بەهێزتر بین و پێکەوە شۆڕشی ژنان بنیات بنێین.

دیسان هەڤاڵان و دۆستانە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان هێزێکی زۆریان بە خەباتی ئازادیی ژنانی کورد دا و هەمیشە لە تەنیشتمان وەستابوون، ڕۆڵ ببینن لە جیهانگیری پارادایمی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی و ڕزگاری ژنان، جیهانی سۆسیالیستی ئازاد بە سەرکردایەتی ژنان پێشدەکەوێت، لەم پڕۆسەیەدا داوا لە هەموو هاوڕێیانمان دەکەین کە پێکەوە لەسەر بنەمای دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕێکبخەن و پێکەوە خەبات بۆ ژیانێکی ئازاد بەڕێوەبەرن.

لەسەر ئەم بنەمایە پێشوازی لە ٨ـی ئادارێکی نوێ بە ڕووناکی بەهارەوە، هیوای سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین.

بە باوەڕی چاوپێکەوتنی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرێتییدا سڵاو لە هەموو ژنان و گەلەکەمان دەکەین، جارێکی دیکە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین.

بژی ڕێبەر ئاپۆ!

بژی ٨ـی ئادار!."