لە ئیستەنبوڵ دایکێک و ٣ منداڵی کوژران
لە ئیستەنبوڵ پیاوێک بە ناوی ڤەلیجان عەلیجی هاوژینەکەی بە ناوی فیکریە عەلیجی و ٣ منداڵی کوشت و پاشان خۆی کوشت.
لە ئیستەنبوڵ پیاوێک بە ناوی ڤەلیجان عەلیجی هاوژینەکەی بە ناوی فیکریە عەلیجی و ٣ منداڵی کوشت و پاشان خۆی کوشت.
لە گەڕەکی دەنیزکۆشکلەری ناوچەی ئاڤجیلەری ئیستەنبوڵ پیاوێک بە ناوی ڤەلیجان عەلیجی هاوژینەکەی بە ناوی فیکریە عەلیجی (٣٥ ساڵ) و منداڵەکانی بە ناوی ڕ. ئ. ئا (١٢ ساڵ) و ڕ. ئا (٧ ساڵ) و ک. ج. ئا (٦ ساڵ) کوشت و پاشان خۆی کوشت.
دایکی فیکریە عەلیجی، عایشە ئاکیۆل تارهان ڕایگەیاند لە دوێنێ شەوەوە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی کچەکەیان نەبووە. تیمە تەندرووستییەکان هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕایانگەیاند دایکەکە و منداڵەکانی و بکوژەکە گیانیان لەدەستداوە. تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.