لە وان ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە بەردەوامە
دەستبەسەرداگرتن و دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی وان لە کۆبوونەوەی مانگی ئاداری ئەنجوومەن لەلایەن شارەوانی دەم پارتی ناوچەکانەوە شەرمەزارکرا.
دەستبەسەرداگرتن و دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی وان لە کۆبوونەوەی مانگی ئاداری ئەنجوومەن لەلایەن شارەوانی دەم پارتی ناوچەکانەوە شەرمەزارکرا.
لە کۆبوونەوەکەی مانگی ئاداری ئەنجوومەنی شارەوانی وان، شارەوانی دەم پارتی ناوچەکان، بە هەڵگرتنی وێنەی هاوسەرۆکانی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزارکرد.
هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی بەتایبەت بەشداری کۆبوونەوەی ناوچەی ئێباخ بوون.
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێباخ خەدیجە ئاتابای گوندۆگدو ڕایگەیاند هاوسەرۆکانی شارەوانی ئیرادەی شارەوانین. هاوسەرۆکی شارەوانی فەتاح هاسچەلیک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ئەندامانی ئاکەپە کە دژی سیاسەتی قەیوم نەوەستانەوە.
عەبدوڵای زەیدان ڕایگەیاند ئیرادەی گەلی وان دەستی بەسەردا گیراوە، گوتی: "بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک بە ئارامگرتنەوە درێژە بە تێکۆشانی پێکەوەژیان و دیموکراسی و ئاشتی دەدەین. بەم نزیکانە ئەم دزانە دەنێرینەوە".
نەزلیهان شەدال ڕایگەیاند ڕێگە بە تاڵانکردنی ئیرادەی گەل نادەین.