ڕاپۆرتی مانگی شوباتی کەجەدەپە: ١٦ ژن کوژراون

کەجەدەپە ڕاپۆرتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە؛ ١٦ ژن کوژراون و ٢١ ژن بەشێوەیەکی گوماناویی مردوون.

پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین (کەجەدەپە) ڕاپۆرتی مانگی شوباتی تاوانەکانی دژی ژنانی ڕاگەیاند. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ دا، ١٦ ژن کوژراون و ٢١ ژن بەشێوەیەکی گوماناویی مردوون.

بەگوێرەی داتاکان، ٦٩٪ ی ئەم ژنانە لە ماڵەکانی خۆیاندا کوژراون.