ناڤ-بەرلین یادی شەهید تێکۆشەر پڵنگی کردەوە

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا راگەیاندرا، دەبێت وەک تێکۆشەر پڵنگ، کە بەشداری بەرخۆدانی رۆژئاوا بوو، ئێمەش پشتیوانی و خاوەنداری لە شۆڕش بکەن.

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی لۆرێنزۆ ئۆرسیتی (تێکۆشەر پڵنگ) بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لەلایەن ناڤ-بەرلینەوە ڕێکخرا بوو. کۆمەڵەی ژنانی (دەستان / DEST-DAN ، ئەندامانی کۆمۆنی شەهید سارا دۆرشین و بنەماڵەی لۆرێنکسۆ ئۆرستی بەشداری مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و لە مەراسیمەکەدا دایە گۆزێ بە ناوی کۆمسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ناڤ - بەرلین وتەیەکی پێشکەشکرد.

دایە گۆزێ لەسەرەتا دا ڕایگەیاند، بەڕێزەوە لە یادی شەهیدانی کوردستان دا سەری رێز دادەنەوێنن و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا لە جیهاندا دەنگی دایەوە، لە ئاستی نێونەتەوەییەدا بووە نموونە. لەبەر ئەوەش گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لەگەڵ گەلی کورد بەشداری بەرخۆدانیان کرد. پێکەوە لە دژی زوڵم و گوشاری سەر گەلی کورد بۆ ئازادی تێکۆشان".

ئەلساندرۆ ئۆرسیتی باوکی شەهید تێکۆشەر پڵنگ رایگەیاند، تێکۆشەر بۆ پشتیوانیکردن لە گەنجانی کورد و لەپێناو داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد دا تێکۆشا، بۆ بینینی ژیانی کۆمیناڵ و دیموکراتی لە ڕۆژئاوا و بە ئامانجی هاوبەشیکردن بەشداری بەرخۆدان بوو.

ئەندامی کۆمونی شەهید سارا دۆرشین نیکە، رایگەیاند، "شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ڕیشەدار بوو، کە بە بەرخۆدانی گەلانی کوردستان دەستیپێکرد و لە ئامێزی خۆیدا ئینتەرناسیۆنالیستەکانی حەواندەوە. چونکە مۆدێرنیتەی دیموکراتیی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەی سیستمی سەرمایەداری جیهانی لە ڕۆژئاوا پێکهات. ئەوە وایکرد، ئینتەرناسیۆنالیستەکانیش بەشداری بەرخۆدان بکەن. شەهید لۆرێنزۆ لەگەڵ ئەو شۆڕشەدا ئاوێتە بوو و گیانی خۆی فیدای تێکۆشان کرد."

پاشان حسێن یلماز هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین قسەی کرد و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلانە. پێویستە ئێمە پێکەوە پشتیوانی و خاوەنداری لەم شۆڕشە بکەین. پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە ئاستی جیهانیدا گەشەیەکی بەر فراوانی بینیوە،  بۆیە گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست روویان لە رۆژئاوا کرد و تێکۆشان. ئەمڕۆش ئێمە یادی شەهیدی ئینتەرناسیۆنالیست شەهید تێکۆشەر پڵنگ دەکەینەوە. لە کەسایەتیی شەهید تێکۆشەردا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە".  

یادەکە لە دوای سەیرکردنی سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید تێکۆشەر پڵنگ و بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت