ناوەندی پێنی مێلبۆرن ئەندامی فەخریی بە تورفەنت بەخشی

کۆمەڵەی نووسەرانی پێن (PEN) ی مێلبۆرنی ئوسترالیا، پلەی ئەندامی فەخری بەخشی بە ڕۆژنامەنووسێکی زیندانیی کورد بەناوی نەدیم تورفەنت.

جەکی مەنسووریان/ Jackie Mansourian هاوبەڕێوەبەری کۆمیتەی”نووسەرانی زیندانی”ی پێنی مێلبۆرن، ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە پلەی ئەندامی فەخری پێشکەش بە تورفەنت بکەن و ئەو بڕیارە لەلایەن تورفەنتیشەوە پەسەند کراوە، جەکی بەبۆنەی قبووڵکردنی ئەو بڕیارە، سوپاسی تورفەنتی کرد.

 هەروەها نەدیم تورفەنت گیراوی سیاسی کورد، لە زیندانی وانەوە بە پەیامێک سوپاس و ڕێزداریی پێشکەش بە هەموو ئەندامەکانی پێن کرد و وتی “پەیامی پێن ئەو سنوورانەی شکاند، کە دەسەڵاتداران ویستیان لەنێوانماندا دروستی بکەن و هەر کەسێک لەگەڵ پێنووسەکەی خۆی بەتەنیا بهێڵن.

نەدیم تورفەنت، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئەوکاتی ئاژانسی هەواڵی دیجلە’دیها’، لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦-ەوە لە زیندانی شاری وان زیندانیی کراوە، بە تەۆمەتی ئەوەی هەواڵی لەبارەی یەپەگەوە بڵاوکردووەتەوە.

شایەنی ئاماژەیە ساڵی ڕابردووش کۆمەڵەی نووسەرانی پێنی ئینگلتەرا پلەی ئەندامی فەرخریی بە تورفەنت بەخشیبوو.

ف.ق