ڕێکخراوەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییە، دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ، وەزیر پارلاک و ئونور دوشونمەز، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە جولەمێرگ، لقی کۆمەڵەی مافناسان لەپێناو ئازادی، چەندین هاوڵاتی بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
"بە دەستگیرکردنەکان دەیانەوێت هاوڵاتیان تاوانبار بکەن"
پەرلەمانتار ئونور دوشونمەز، گوتی: "دەیان کەس لە ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە جولەمێرگ دەستگیر دەکرێن، بەمە دەیانەوێت هاوڵاتیان تاوانبار بکەن، هەروەک دایکە بەتەمەنەکانمان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستگیردەکرێن، زیندانەکان لەڕووی تەندروستییەوە نەشیاون، ئەگەر بانگی دەستگیرکراوەکان بکرایە، خۆیان دەچوون و ئیفادەیان دەدا. کەچی سەرلەبەیانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و دەستگیریان کردن".
دوشونمەز لەکۆتایی قسەکانی گوتی: "ئەم دەستگیرکردنانە نایاساییە، زیندان پاکژ نییە، نابێت دایکانی بەتەمەن سەرلەبەیانی بە هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستگیر بکرێن. دەزانین ئەوان دەستیان بە لێپرسینەوە نەکردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ١٥ ی ئاب بەڕێوەچوو، ویستیان هاوڵاتیان تاوانبار بکەن، ١٥ ی ئابی هەموو ساڵێک هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن و پاشان ئازاد دەکرێن".
پاش وتەکانی دوشونمەز، درووشمی "فشارەکان ناتوانن بمانشکێنن" لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرزکرایەوە.