نەورۆز بە شێوەی جەماوەری لە ئێگزێتێری بەریتانیا پیرۆز کرا
یەکەم پیرۆزبایی نەورۆز لە بریتانیا لە شاری ئێگزێتێر بە شێوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
یەکەم پیرۆزبایی نەورۆز لە بریتانیا لە شاری ئێگزێتێر بە شێوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
پیرۆزبایی نەورۆز لە فۆنیکس گاندی سەنتەری شاری ئێگزێتێر بەڕێوەچووە، مەراسیمەکە پێشکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە کوردستانکرا.
پیرۆزبایی نەورۆز لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و فەرماندەی بەرخودانی سور جیهان تورکان (چیاگەڕ) و بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد.
لە پیرۆزباییەکەدا پلاکاردەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دۆغان هەڵواسران و زۆر جار دروشمی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بمرێ فاشیزم" و "بژی بەرخودانی گەریلا" دەوترانەوە.
بەشداربووان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداریان کردبوو، یەکەم هەڵپەڕکێی مەڕاسیمەکە لەلایەن منداڵانەوە ئەنجام درا، د. ئالان حەسەنیان وتاری سەرەتایی پێشکەش کرد و ئەو کەسانەی بە بیرهێنایەوە کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە و سەرنجی بۆ سەر گرنگی پشتیوانی و تێکۆشان راکێشا. حەسەنیان وتی "نەورۆز ژیانە، نەورۆز 'ژن، ژیان، ئازادییە. نەورۆز بەرخودانە و ئەو بەرخودانە لە هەر چوار بەشی کوردستان گۆڕدراوە بۆ سەرهەڵدان و هاواری ئازادی".
لەسەر ناوی ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلی کورد ئەرجان ئاکباڵیش بەبیریهێنایەوە کە ئەم نەورۆزە دەکەنە دیاری لێقەوماوانی بومەلەرزە و وتی، "ئێمە بە رۆحی مەزڵوم دۆغان و چیاگەر گوڕ بە تێکۆشان دەدەن و فاشیزم دەڕوخێنین. گەلەکەمان ناکەین بە نێچیری دەوڵەتی فاشیست. هەربۆیە نەورۆزمان کردە دیاری بۆ پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزە".
هـ . ب