نەورۆز لە ئەرمینیا پیرۆز کرا

نەورۆز لە ناوچەکانی ئۆکتەمبەریا و ئەلگەزیی ئەرمینیا پیرۆزکرا.

نەورۆز لە ناوچەی ئەلگەزیی لە گوندی دێریک و لە ناوچەی ئۆکتەمبەریا لە گوندی ئاراکس پیرۆزکرا.

 گەل بە دەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد و دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی نەورۆز'یان دەوتەوە.

نەورۆز لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکان پیرۆزکرا.

ژ.ت