نەورۆزی کۆجالی: ئەم ئاگرە لە ئامەد بەگڕتر دەبێت

لە ئاهەنگی نەورۆزی کۆجالی پەیامدرا "ئەم ئاگرە لە ئامەد بەگڕتر دەبێت".

لە کۆجالی نەورۆزی ٢٠٢٤ بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە باخچەی میللەتی ناوچەی داریجا پیرۆزکرا. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە. پۆلیس هەوڵیدا ڕێگە نەدات شتەکان بە ڕەنگی سەوز و زەرد و سور ببرێنە گۆڕەپانەکە، سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس جەماوەر بە جۆشەوە بەشداربوون.

پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆجالی، ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاستەنگی پۆلیس دەربڕی، ڕایگەیاند چەندەها کێشە لە شارەکە هەن، بەڵام پارێزگار خەمی ئەوەیە چەند ڕەنگێک نەیەتە گۆڕەپانەکە.

پاشان پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ، چیچەک ئۆتلو نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان پیرۆز کرد، ڕایگەیاند "ژن، ژیان، ئازادی"یەکەی ژینا ئەمینی بەرزدەکەینەوە و گوتی: "ئاگرەکەمان لە ئامەد بەگڕتر دەبێت".

هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جاهید کیرکازاک قوربانیانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بیرهێنایەوە، ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتی شەڕ دەربڕی و گوتی: "هەموو ڕۆژێک لە عێراق کۆدەبنەوە، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێ، زۆر پرس لە تورکیا چارەسەر دەبن، دەبێت وەک گەلانی تورکیا و کورد لەم هەڵبژاردنە تێبکۆشین، من دەڵێم بە هێز و ئیرادەوە سەردەکەوین".

پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ لەدەوری ئاگرەکە کرا.