نەورۆزی ئەمساڵی نەمسا لە پێنج ناوەند پیرۆز دەکرێت

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ئازاد نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە پێنج ناوەندی نەمسا پیرۆز دەکرێت.

نەورۆزی ٢٠٢٥

کوردان و دۆستانییان لە ئامادەکارییدان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی ئەمساڵ کە بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ئەنجام دەدرێت

ئاهەنگی پیرۆزکردنەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە شارەکانی ڤێینا، گراز، بریگنز، لینز و ئیننسبورک ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد، ئەحمەد زیرەک پەیوەست بە ئاهەنگی پیرۆزباییەکانەوە زانیاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاهەنگەکانی ئەمساڵ لە لایەن ئەنجمومەنی شارەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕێکدەخرێت.

هەروەها زیرەک بانگەوازی لە هەموو کوردانی دانیشتوی نەمسا و دۆستەکانیان کرد لەمساڵدا بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری ئاهەنگەکان ببن.