نەیانهێشت ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەت

ئامینە شەنیاشار بۆ دوو کوڕ و هاوژینە کوژراوەکەی درێژە بە ئێشگری دەدات. جارێکی تر نەیانهێشت ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەتی داد.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. بنەماڵەکە ئێشکگرییەکەی خۆیان لە ڕحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە و ئێشکگرییەکە لە ٢٨ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. شەنیاشار تابلۆی "دادپەروەری" بەدەستەوە گرت و لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی کرد بە چالاکییەکەی. داوای کرد بکوژی هاوژین و دوو کوڕەکەی دادگایی بکرێت و فازڵ شەنیاشاری کوڕی ئازاد بکرێت. وەک هەر جارێکی تر ڕێگە نەدرا ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەت.

کاربەدەستانی ئاسایش لە وەزارەتی داد، هەوڵیاندا ڕێگە بگرن لە چاوەڕوانی ئامینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ڕەوانەی پەرلەمانیان کرد.