پاکتاوی سیاسی لە ئەنقەرە؛ ٦ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ئەنقەرە، ٦ کەس لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکران.

لە ئەنقەرە پۆلیس لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان ٦ کەسیان لە هەڵکوتانەکەیاندا دەستگیر کرد.

 پاساوی پۆلیس دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەوەبوو، کە لە سەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان لە دژی هێرشەکان بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بیروڕای خۆیان بڵاوکردوەتەوە.

ئەو دەستگیرکراوانە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەنقەرە و لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ژ.ت