پارت و رێکخراوە کوردیەکان بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دوسەلدۆڵف کرد

پارت و رێخراو و دەزگا کوردیەکانی ئەوروپا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، " وەرن بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان راگرین."

پارت و رێخراو و دەزگا کوردیەکانی ئەوروپا لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

بە یەکێتی نەتەوەیی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سوپای تورک بکەین

ئیدی با هەموو پێکەوە و بە یەکگرتوویی کۆتایی بە تاڵانکردن، داگیرکاری و تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هەبوونی گەلی کورد بهێنین. دەسەڵاتی نەژادپەرستانەی (ئاکەپە - مەهەپە) لەپێناوی قەڵەمباز و چاوبەستنی ڕای گشتی لە شکستی حوکمڕانی و قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆیان بهێنن، لە بڵندترین ئاستدا لە جوگرافیای کوردستان دەست بۆ تاوانی مەزن و کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەبات.

دەوڵەتی تورک بە خەونی عوسمانیزمی نوێوە هێرش دەکات و دەیەوێت کوردستان و ناوچەکە بەتەواوی داگیربکاتەوە، کە ئەوان بە پەیماننامەی نەتەوەیی (میساک-ی میلی) ناوی دەبەن. لە باکوری کوردستانەوە ئەوان هێرشەکانیان بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤا و شەنگال و مەخمور چڕ دەکەنەوە و لەڕێی ئۆپەراسیۆنی سیاسیشەوە قڕکردنی فەرهەنگی لە باکوری کوردستان بەڕێوەدەبەن و هێرش دەکەنە سەر هەموو بەها و ڕوومەتی گەلی کورد. ئەوان هێشتا ڕازی نین! تەنانەت ڕۆشنبیرانی خاوەن ویژدان و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی وەک (شەبنەم کۆرور فنجانجی) ڕەشبگیر دەکرێن، کە بە ڕۆحێکی پرشنگدارەوە بیر و بۆچوونی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان دەرببڕن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێستا دەیەوێت بە سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە کوردستان و بە هەموو تواناوە و بە پیسترین میتۆدەکان ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە پاش ئەوەی سوپای تورک بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی و گەلی کوردستان شکستی هێنا، دەیانەوێت بە لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکان و داهاتووی هەموو گەلی کوردستان خەونەکانی خۆیان لە یادی ١٠٠ ساڵەی لۆزان بەدیبهنێت، بە پشتگوێخستنی ڕێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیەوێت ئەنجام بەدەستبخات. ئەو هێرش و داگیرکارییەش لە دژی هەموو جوگرافیای کوردستانە و تەواوی گەلی کورد لە بن مەترسی جینۆسایدە.

بەو پێیەی گەلی کورد سەدەیەک لەمەوبەر ناڕێکخراو و بێ بەرگری بوو، دەسەڵاتداران خاکی کوردستانیان کردە چوار بەش و بە سیاسەتی لەشکرکێشی و داگیرکاریش دەیانویست ناسنامەی کورد لەناوی ببەن.

ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردستانییەکانی ئەوروپا، بانگەوازی لە وڵاتانی زلهێز و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین؛ گەلانی کوردستان ئێستا ڕێکخراون ، هۆشیارن و خاوەنی دامەزراوە و هێزی بەرگری ڕەوای خۆیانن. بۆیە ڕوونە کە گەلی کورد هەم هێزێکی بەشداریکردنی ئاساییشی ئەو هەرێمەن ، هەم هێزێکن لە ناوچەکەدا کە ناکرێت هاوتەریب بە دیموکراسیەت و ئازادی و یەکسانی و پارێزەری مافەکانی ژنان پشتگوێ بخرێن .

 بۆیە پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە دژایەتی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر خاکی کوردستان بکەن و بە بێدەنگی هاوبەشی ئەو تاوانە نەبن دیسا ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردستانییەکان لە ئەوروپاش دەبێ ئەوە بەڕوونی ببینین کە چەکی کیمیاوی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادی لە کوردستان و دانیشتوانی سیڤیل و دژی سروشتی ئێمەیە . هێرشێکە لە دژی هەموو کوردستان و خەڵک و باوەڕەکانی ناوچەکەیە. لەکاتێکدا بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی بە خۆڕاگری خۆیان خەونەکانی دەوڵەتی نوێی عوسمانی تورکیایان بۆ داگیرکردنی ناوچەکە لەباردەبەن و تێکیان دەشکێنن. هەربۆیە دەبنە ئامانجی هێرشەکان. بۆیە ئێمە وەک پارت و لایەنە کوردستانیەکانی ئەوروپا کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیاوی قبوڵ ناکەین و بەهەمان ڕەنگی تاوانی بەکارهێنانی ئەو چەکە لە ساڵی ٨٨٩١ ، لە هەڵەبجە سەرکۆنەی دەکەین.

ئەرکی ڕێکخراوی (ئۆ-پی-سی-دەبلیو) کە بە بەشداری و واژۆی ٣٩١ وڵات دامەزراوە، ناردنی شاندێکە بۆ ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. ئەمەش داواکاری گەلی کوردە و ئەرکی ئێمەیە ، وەک پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە ئەوروپا . بۆیە تا ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، چالاکییە مەدەنی و دیموکراسیەکانمان بەردەوام دەبێت.

بۆیە ئێمە وەک پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەوروپا، کە لەخوارەوە واژۆمان کردووە، داوا لە هەموو گەلی کورد و دۆستان دەکەین کە  لە پێناو پاراستنی خاک و شەرەف و داهاتووی کوردستان و بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی، هەڵمەتێکی بەهێز لە دژی کیمیابارانی کوردستان ڕێکبخەن.

بۆیە داوا لە هەموو پارت و دەزگا و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و گەلی کورد لە ژنان و گەنجان و منداڵن و بەساڵچووان و دامەزراوە ئاینیەکان و ئەو کەسانە دەکەین کە ویژدانیان هەیە، "ڕۆژی مانگرتنی نیشتمانی لە دژی چەکی کیمیایی بە گیانی یەکێتی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەببەن.  بەشداری سازیەکانی ئەڵمانیا، باکوری فەرەنسا، سویسرا، هۆڵەندا و بەلجیکا، بەشداری ڕێپێوان لە دوسێلدۆرف بکەن ، کە هاوتەریب بە چالاکیی و ڕێپێوانەکانی ٢١ی تشرینی دووەم لە وڵات و هەرێمەکانی تر بەڕێوەدەچن.

پارت و ڕێخستنە کوردستانیەکان لە ئەوروپا

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کوردستان - ئەوروپا

تەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا

حیزبی شیوعی کوردستان - باشور

کۆنگرەی ستار؛ ڕێخستنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵتی سوریا - ئەوروپا

حیزبی زەحمەتکێشان - باشور

پادێ - پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی

تەڤگەری ئازادی

پەیەدە-پارتی یەکێتی دیموکرات

پەدەکە-س - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا

پارتی چەپی کورد - سوریا

تەڤگەری نوژەنی کوردستانی - سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا

 ئەلپارتی - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا

پارتی چەپی دیموکرات - سوریا

پارتی ڕێکەوتنی کورد - سوریا

پارتی چاکسازی کورد - سوریا

پارتی سەووزی کوردستان - سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستانی - سوریا

پارتی کۆمونیستی کوردستانی - سوریا

پیک - پارتی ئیسلمی کوردستان

کەکەپە ، پارتی کۆمونیستی کوردستان

بزوتنەوەی کاوە

پەژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

کۆدار - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان

کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان

پلتفۆرمی هۆرام

پلتفۆرمی زاگرۆس

پلتفۆرمی یارسان

یاری کورد

پارتی دیموکراتی پێشڕەوی کورد - سوریا

تەڤ-چاند/ تەڤگەری چاند و هونەری کوردی

گێمایندەی کوردستان - شتوتگارت

فێدا - فیدراسیۆنی عەلەوی کوردستانی

ناڤ-یەک / ناوەندی مال ی کۆمەڵی ئێزدی

کوردستان سێنتروم - بەرلین

چیک - چڤاکی ئیسلمی کورد

ئینستیتیۆی کوردی - ئەڵمانیا

ئینستیتیۆی کوردی - بروکسل

مەشەدە - مەجلیسی شەنگاڵی دەرەوەی وڵت

یەمەکە - یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی ئێزدیانی سوریا

گێمایندەی کوردی بەرلین - براندنبورگ

کۆمەڵەی شورای ژنانی ئێزدی

فۆڕومی کوردی - ئەڵمانی لە درێسدن

کۆنگرەی خەڵکی میزۆپۆتامیا

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا

ئەسۆسیاسیۆنی مافی مرۆڤی کوردستانی

کۆمەڵەی کوردی بۆ پێکهێنانی یەکێتی

پارتی رۆژ"

ف.ق