پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سویسرا: ئێمە پشتگیری هەدەپە دەکەین

لە شاری زوریخی سویسرا چالاکییەک بۆ پشتگیری هەدەپە ئەنجامدرا.

بە بەشداری رێکخراوەکانی کوردستان و سویسرا و نوێنەرانی حزبەکان لە شاری زوریخی سویسرا، چالاکیەک بۆ پشتیوانی هەدەپە بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا حزبی سۆسیالیست، پارتی سەوز، کۆمیتەی ڕۆژئاوا، ناوەندی جڤاکی کورد، کۆمەڵەی ژنانی بێریتان و چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد.

هەروەها لەبارەی فشارەکانی سەر  هەدەپە بە سەرپەرشتی مەژا هەس هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی جزیر قسە لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنی هەدەپە کرا.

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی تێکۆشانی لەیلا ئیمرەد هاوسەرۆکی شارەوانی پێشووی جزیر بەڵگەفیلمێک نیشاندرا.

لە چالاکیەکەدا دەقی پشتگیری هەدەپەی پردی برایەتی زوریخ و ئامەد خوێندرایەوە.

ف.ق