پارتی چەپی سەوز و هەدەپە بانگەواز دەکەن بۆ بەشداربوون لە میتینگی ١ ی ئەیلول

پارتی چەپی سەوز و هەدەپە بانگەواز دەکەن بۆ بەشداری لە میتینگی ١ ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانی.

پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بەبۆنەی ١ ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانی، لە ژووری ئەندازیارانی کانزایی، گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. لە گفتوگۆکەدا پانکارتی "لەپێناو ئاشتی جڤاکی، ژیانێکی یەکسان و ئازاد بونیادبنێن" هەڵواسرا. هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، پینار ساکیک تەکین و عەباس شاهین، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ئامەد، گوڵستان ئاتاسۆی و زیان جەیلان و نوێنەرانی دامەزراوە مەدەنییەکان، بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، عەباس شاهین، دایکانی ئاشتی عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیکی یادکردەوە کە لە جولەمێرگ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.

"شەڕ زیان بە مرۆڤ و سرووشت دەگەیەنێت"

شاهین ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر گەل و گوتی، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە جیهاندا کەوتۆتە قەیرانەوە، دەیەوێت لەڕێگەی زەوتکردنی مافی خەڵک و ئاشتی جڤاکی لەم قەیرانە دەرباز بێت. دووپاتی کردەوە، هەژموونی پیشەسازی شەڕ لە جیهاندا، دەبێتە هۆی لەناوبردنی مرۆڤ و سرووشت. گوتی: "هاوکارە هەرێمییەکانی سیستەمی نیولیبراڵ گرنگترین پایەی ئەم وێرانکردنەن لەنێو دەوڵەت نەتەوەدا. لەپێناو دیزاینکردنەوەی جیهان و ڕێخۆشکردن و بەردەوامیدان بە سیاسەتی نیولیبراڵ، هەموو جیهان کەوتۆتە نێو شەڕ و وێرانکارییەکی مەزن. ئەوکاتەی خەڵک لە وڵاتی خۆیان بوونە پەنابەر، لەپێناو گەڕان بەدوای هیوای نوێ و ژیانی نوێ، بەمەش دیمەنی تراژیدی دەرکەوت. خەڵکان بەکۆمەڵ مردن لەنێو کەشتییەکاندا و شەپۆلەکان تەرمی مناڵەکانیان هێنایە کەناراوەکان، جیهان بەشێوەیەکی ئاسایی لێی دەڕوانێت و سیاسەتە هەڵەکان شاردرانەوە".

هەروەها شاهین ڕایگەیاند، ئەم سیاسەتەی لە جیهاندا جێبەجێ دەکرێت، کاریگەری لەسەر وڵاتیش هەبووە، سەرەتا یاساکان هەڵوەشێنرانەوە، مافەکانی مرۆڤ فەرامۆشکران، بچوکترین هەوڵ بۆ ئاشتی بەتوندی سزا درا، گوتی: "لە هەشت ساڵی ڕابردوو، بینیمان چۆن جڤاک دەخنکێنرێت و گۆشەگیر دەکرێت، هەموو داخوازییەکانی ئاشتی پشگوێ دەخرێت. هیچ ڕۆژێک تێناپەڕێت، بەبێ کۆمەڵکوژی سرووشت و توندوتیژی یاسایی دژی ئەوانەی بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییەی سرووشت دەوەستنەوە. هەڵبەت ئەوانەی توندوتیژی دەنوێنن بەرامبەر ئەوانەی دژی کۆمەڵکوژی سرووشت بەرخۆدانیان کرد لە جودی و گابار و ئاکبەلەن، بێگومان لەبیر ناکرێن".

"کلیلی ڕزگاربوون لەم شەڕە، زیندووکردنەوەی سیاسەتی دیموکراتیکە"

شاهین ئاماژەی بەوە کرد، وڵات گۆڕاوە بۆ زیندانێکی داخراو، گوتی: "بەتایبەت کاتێک دەستوور و یاساکان هەڵوەشایەوە، وڵات گۆڕا بۆ زیندانێکی نیمچەکراوە و زیندانەکان پڕکران، تەنانەت ئەگەر ڕاپۆرتەکانیش لەبارەی زیندانییەکانەوە هەبن، ئەوا دەبینین ئەو زیندانییانەی ناتوانن لە زیندانەکان بمێننەوە، هێشتا لە زیندانەکان دەهێڵرێنەوە لەگەڵ لێبووردنێکی بەشەکی، کەچی تاوانەکانی گێچەڵ و دەستدرێژی و مادەی هۆشبەر دەبورێن و ئازاد دەکرێن بۆ نێو جڤاک. جڤاک ڕووبەڕووی توندترین گۆشەگیری بۆتەوە. ئێمە وەک ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان، پێمان وایە، کلیلی دەربازبوون لەم شەڕ و سیاسەتە فاشیستە، زیندووکردنەوەی سیاسەتی دیموکراتیکە، ئەمەش تەنها لەڕێگەی ئۆپۆزیسیۆن و تێکۆشانی جڤاکییەوە بەدی دێت".

بانگەواز بەشداربوون لە میتینگ

شاهین لە کۆتاییدا گوتی: "بەتایبەت ئاماژە بەوە دەکەین، لەپێناو بەدیهاتنی ئاشتی جڤاکی، پێویستە هەمووان ژیانێکی یەکسان و ئازادیان هەبێت، دەبێت هەریەکەمان کاردانەوەمان لەم بارەیەوە ڕوون بێت. ڕۆژی ١ ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانییە، لە هەموو جیهان یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە. لەپێناو ئافراندنی جیهانێکی ئازاد، تاوەکو گۆڕەپانە دیموکراتیکەکان لەبن ڕەحمی ڕژێمە فاشیست و ئۆتۆکراتییەکان دەربهێنرێت. بەم هۆیە، ئێمە بانگەواز لە هەموو گەلی ئامەد و گەلی هەرێمەکە دەکەین میتینگەکەمان لە ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی وێستگە".