پارتی چەپی سەوزی سوید پشتگیری خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی
پارتی چەپی سەوز (ڤانستر) رایگەیاند کە ئەوان بە گشتی پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن. پارتەکە بە مەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان شاندیکی بۆ تورکیا دەنێرێت.
پارتی چەپی سەوز (ڤانستر) رایگەیاند کە ئەوان بە گشتی پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن. پارتەکە بە مەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان شاندیکی بۆ تورکیا دەنێرێت.
روکەن ئابولت و حەسەن بۆزلاک وتەبێژیانی پارتی چەپی سەوزی سوید، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سوید، لەگەڵ یەکبوون ئاڵپ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتەکە چاوپێکەتونیان ئەنجامدا. لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار درا.
بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سەوزی سوید رایانگەیاند، ئەوان بە گشتی پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن و شاندێک وەک چاودێر بۆ تورکیا دەنێرن.
لە کۆبونەوەی هەردوولایەندا باسی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەکرا و راگەیەندرا کە ئەردۆغان مەترسیە بۆ سەر هەموو شوێنێک.
لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە تورکیا بووەتە وڵاتێک کە ژن و منداڵان تێیدا ئاسایشیان پارێزراو نییە و لەم ساڵەی دواییدا زۆر خەڵکی مەدەنی کوژراون. باسی ئەوەشکرا کە چارەسەری زۆر قەیران لە وڵات لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە چارەسەر دەکرێت.
ف.ق