پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ڕۆشتن بۆ ئیمرالی داواكاری نوێیان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
ماوه‌ی دوو ساڵ و چوار مانگه، هیچ زانیاری و هه‌واڵێك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكه‌ی ئیمرالی به‌رده‌ست نییه.
هه‌ریه‌ك له ڕێزان ساریجا، ڕازییه ئۆزتورك، مه‌زڵوم دینچ و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موهكیله گۆشهگیركراوهكانیان، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ببینن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمرالیان كرد.
نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئیمرالی، له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه نه‌یانتوانیووه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگرن.
ژ.ن