هه‌ریه‌ك له ڕەزان ساریجا، ڕازیه ئۆزتورك، مەزڵوم دینچ، فاروق ئۆزگور ئەرۆڵ له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه.
نوسینگەی یاسای سەدە، ڕۆژی ٧ی ئاب لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەڕێز ئۆجالان لە سیستمێکی ئەشکەنجەداندایە، کە هاوشێوەی لە مێژوودا نییە، ئێمە بانگ لە ڕایگشتی دیموکراتیک دەکەین ئاگاداری ئەو بابەتە بن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار پارێزەران توانیویانە دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوا دیدارەدا تێپەڕیووە".
ژ.ن