پارێزەر بینبیر: زیندانیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما ئازاد ناکرێن

هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافناسانی ئازادی (ئۆهەدە) زەکی بینبیر وتی، زیندانیانی سیاسی کە ٣٠ ساڵە لە زینداننن بە بڕیاری هەڕەمەکی و بێ بنەام ئازاد ناکرێن.

لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ روو لە هەڵکشانە، گوشار و کردەوە هەڕەمەکیەکان لە دژی زیندانیان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبن. پارێزەر زەکی بین بیر ئەوەی خستەڕوو کە لەئێستادا نزکەی ٤٠٠ زیندانی بەشێوەیەکی بێ بنەما و هەڕەمەکی رێگری لە ئازادبوونیان دەکرێت.

هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافناسانی ئازادی (ئۆهەدە) زەکی بینبیر قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و وتی: "لەسەر دەستی دەسەڵاتی دادوەری ئاستەنگی بۆ زیندانیان دروست دەکرێت. ئەو رێگرییە لە رێگەی 'دەستەی چاودێری کارگێڕی' کە لەساڵی ٢٠٢٠ دروستکراوە، جێبەچێ دەکرێت. بەر لە هەموو شتێک دەبێت مرۆڤ گفتوگۆ لەسەر یاسای جێبەچێکردنی سزا بکات. تائێستا ٣٢ جار یاسای جێبەجێکردنی سزا هەموار کراوەتەوە، بەڵام نەبووەتە مایەی چەسپاندنی ئارامی. لە رێگەی ئەو گۆڕانکاریەوە کە لە ئاداری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا دەسەڵاتی زۆر بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان دراون. لە رێگەی ئەو دەستکرانەوە و ئەرکانەی دراونەتە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان، ئەو زیندانیانەی کە ماوەی سزاکەیان تەواو بووە بەشێوەی بێ بنەما و هەڕەمەکی ئازاد ناکرێن. وەک کۆمەڵەکەمان سەبارەت بەوە ئێمە تێدەکۆشین. لەئێستادا نزیکەی ٤٠٠ زیندانی کە دەبێت ئازاد بکرێن، بە پاساوی هەڕەمەکی و بێ بنەما رێگری لە ئازادکرانیان کراوە".

بڕیارەکە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەییە

بینبیر ئەوەی خستەڕوو کە 'پەشیمانی' بەسەر زیندانیاندا دەسەپێندرێت و وتی، "لەو رووەوە بەڕێوەبەرایەتی زیندان گوشارێکی توند دەکاتە سەر زیندانیان. بەتایبەتی بەرامبەر ئەو زیندانیانەی ٣٠ ساڵە زیندانی کراون. ئەمەش بە روونی لە دەستور و یاسای تورکیادا بوونی نییە، وەک بابەتی تۆمەتبارکردنی ئازادکردنی زیندانیان دوادەخرێت. ئەمەش لە دژی دەستوری هەمیشەییە. ئەو دۆخە بە داخەوە کاریگەری دەکاتە سەر بنەماڵەی زیندانیانیش. رۆژێک پێش ئازادبوونیان، یاخود لە رۆژی ئازادبوونیاندا بە بڕیاری دەستەی چاودێری کارگێڕی ئازادکردنەکەیان بۆ شەش مانگ یاخود سێ مانگ دوادەخرێت".

یەکسانی لە جێبەجێکردنی یاساکاندا پەیڕەو ناکرێت

بینبیر باسی لەوەشکرد، کە زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی کورد رووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە و پاش ٣٠ ساڵ مانەوەش لە زیندن ئازاد ناکرێن. ئەمەش مامەڵەیەکی سیاسیە، "بەداخەوە یاسا بە شێوەیەکی یەکسان جێبەجێ ناکرێت".

پێشێلکارییەکان روویان لە هەڵکشانە

هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ئۆهەدە زەکی بینبیر باسی لەوەکرد، کە وەک کۆمەڵەکەیان سەبارەت بەو زیندانیانەی رێگری لە ئازادکردنیان دەکرێت پلانێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە و وتی، "چاودێری ئەو بابەتە دەکەین، بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامە و بڕیارانەی بە دەستمان دەگات، پرۆسەیەکی یاسایی و تانەدان دەستپێدەکەین. ئێستا لە تورکیا زیندانیانی سیاسی سەرجەمیان کراونەتە ئامنجی پێشێلکردنی مافەکانیان. بەتایبەتی مافی ژیان و تەندروستی پێشێل دەکرێت. زیندانیان لە پێناو ژیاندا خۆڕاگری دەکەن، بەتایبەتی ئەو کێشانەی تادێت لە زیندانەکاندا زیاتر دەبن".

هـ . ب