پارێزەر کایا دەستگیرکرا

پارێزەر گوڵهان کایا لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵان بە تۆمەتی "ئەندامی ڕێکخستن" دەستگیرکرا.

هەریەک لە ئەندامانی سەندیکای مافی بندەستان EHP گوڵهان کایا و موستەفا تایلان ساڤران لە ١٠ ی حوزەیران لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستگیرکران، هەروەها بڕیارت نهێنی سەبارەت بە دۆسیەکانیان دراوە. پارێزەر کایا گوازرایەوە بۆ ئەستەنبوڵ تا لە دادگا وتەی لێ وەربگیرێت.

 پاش دوو ڕۆژ، پارێزەر کایا گوازرایەوە بۆ نۆهەمین دادگای تاوانەکانی ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن".

کۆمەڵەی مافی مرۆۆڤ و سەندیکای مافی بندەستان ئەم ڕێکارەیان ڕەتکردەوە

پاش بڕیارەکە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ OHD لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر ئەم هەنگاوەی ڕەتکردەوە و گوتی: "ئەندامەکەمان، پارێزەر گوڵهان کایا دەستگیرکرا، حکومەت دەیەوێت هەوڵ و کارە یاساییەکانمان بەتاوان بناسێنیت، ئێمەش ئەم دەستدرێژییە قبوڵ ناکەین، سەرەڕای هەموو فشار و ستەمێک، بەرگری لە ماف و ئازادی دەکەین".

هەروەها سەندیکای مافی بندەستان EHD پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هاوڕێمان پارێزەر گوڵهان کایا دەستگیرکرا. فاشیزم دەکەوێت، ئێمە سەردەکەوین! پارێزەران و شۆڕشگێڕان شکۆی ئێمەن! پاراستن بێدەنگ نەبووە و بێدەنگ نابێت!".