پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشکرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت داواکارییان پێشکەشی کاربەدەستان کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت داواکارییان پێشکەشی کاربەدەستان کرد.
نەورۆز ئویسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلوم دینچ و سەربای کۆکلو، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالیدا، سەردانی بریگرتەکەیان بکەن داواکارییان پێشکەشی داواکاریی گشتی بورسا کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ، دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ـدا توانییان چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، دوای ئەوە، هەموو داواکارییەکانیان یان ڕەتکراوەتەوە یان بێوەڵام ماوەتەوە.
ف.ق