پارێزەران بۆ بینینی رێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد
خانەوادە، پارێزەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەمەی داهاتوو لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.
خانەوادە، پارێزەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەمەی داهاتوو لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.
نەورۆز ئویسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلۆم دینچ و سەربای کوکلو پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەمەی داهاتوو لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لەگەڵ مەزلۆم دینچی پارێزەر و کەسوکاری زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بە هەمان مەبەست سەردانی بەرپرسانیان کرد.
هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسا بە پاساوی نووسینی “نەخشەڕێ”، کە ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ پارێزنامەکانی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ڕایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـەوە بۆ ماوەی شەش مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمرالی قەدەغە دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ـدا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی دیدار، ڕەت دەکرێتەوە.
پارێزەران دوای هەشت ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.
ف.ق