پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینینی موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، ئیبراهیم بیلمەز، مەزڵوم دینچ و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان لە ئیمراڵی ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە و لە کاتی دیلکردنی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەدا لە زیندانی جۆری ئیفی ئەمنیی ئاستبەرزی ئیمراڵیدا لە گۆشەگیریی قورس دا راگیراوە.

دوایین پەیوەندیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی ئاداردا بوو، کە لەگەڵ براکەیدا بە تەلەفون قسەى کردبوو، بەڵام لە دوای نزیکەى ٤ خولەک و لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییە تەلەفونییەکەیان پچڕێنرابوو.

رێبەری گەلی کورد لە دوای ٨ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢ و ٢٢ی ئایار، لە ١٢ و ١٨ی حوزەیران و لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا پارێزەرەکانی بینیبوو. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە لەلایەن داواکاری گشتییەوە وەڵامی هیچ یەک لە سەردان و داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا نەدراوەتەوە.

ژ.ت