پارێزەران بۆ بینیی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
نەورزۆ ئویساڵ، جەنگیز یورەکلی، مەزڵوم دینچ و فایق ئۆزگیور ئەرۆڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عبەدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ توانییان لە رۆژانی ٢ و ٢ی ئایار و رۆژانی ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.
داواکاری گشتیی کۆماریی بورسا لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا بە پاساوی ئەوەى ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا "نەخشەرێگای" بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤ ئەوروپا کردووە، هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئۆجالان بۆ ماوەى ٦ مانگ قەدەغە کردووە.
ژ.ت