پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت سەردانی داواکار گیشتییان کرد.

فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، رازییە ئۆزتورک، رێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رێبەری گەلی کورد لە دوایینجاردا لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا توانیبووی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قسە بکات، بەڵام ءەوە پەیوەندییەش تەنها بۆ چەند خولەک بوو و لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکە پچڕێنرابوو.

رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد توانییان لە دوای ٨ ساڵ و لە ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. لەو رۆژە وەڵامی هیچ یەک لە داواکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نەدراوەتەوە.

ژ.ت