پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
رازیە ئوزتورک، فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، رەزان سارجا و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن، کە لە ئیمڕالی ٢٢ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا بە بیانوی 'نەخشەڕێگا" کە ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ٦ مانگ بریاری قەدەغەیان بەسەریدا سەپاندبوو، هەروەها قەدەغە لەسەر ٣ گیراوەکەی دیکەشدا سەپێنرابوو. لەگەڵ ئەوەی ٢٣ی ئازار قەدەغەکە کۆتایی هاتبوو، بەڵام سەردانەکان رەتدەکرێنەوە یان وڵامنادرێنەوە. لە سەردانی پارێزەراندا لە مانگی یەکی ٢٠٢١دا ئاشکرا ببوو کە سزای دیسیپلینی بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە.
رەزان سارجا و نەورۆز ئۆیساڵ لەدوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ – ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبوویان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەبارەی دۆخی ئۆجالان هەندێک بانگەشە بڵاوکرانەوە، لە ٢٥ی ئازاردا محەمەد ئۆجالان توانیبووی لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسە بکات، بەڵام دوای چەند خولەکێک پەیوەندیەکەیان پچڕاندبوو.
ف.ق