پارێزەران به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكاری نوێیان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كەیان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.

داواکاری دیدار لەلایەن ھەریەک لە‌ رەزان ساریجا، ڕازیه‌ ئۆزتورك، مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، پێشکەش کرا.

پارێزەران بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، کە ماوەی ٢٩ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەربگیرێت، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بەدەست نەھاتووە.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن