پارێزەران بەمەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، کە ماوەی ٣٦ مانگە ناتوانن زانیاری لەبارەیەوە بەدەستبهێنن، داواکاریی نوێیان خستەڕوو.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەمەکچی، ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، کە سێ ساڵە ناتوانن زانیاری لەبارەوە بەدەستبهێنن، داواکارییان بەرزکردەوە.

داواکارییەکە ئاراستەی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کراوە.

پەیوەندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ دەرەوە بەتەواوەتی پچڕاوە. وەڵامی داواکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی دیدار نادرێتەوە. هەندێک جار دوای چەند مانگ بە پارێزەران دەوترێت کە سزای دیسپلین سەپێندراوە.

هـ . ب