پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەرسین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەرسین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد.
رێزان ساریجا، نەورۆز ئویسال، مەزلۆم دینچ و فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین، بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد.
پارێزەران هەروەها بۆئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش بکەن کە لە زیندانی ئیمڕالی راگیراون، سەردانی داواکاری کۆمار و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد.
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدەست ناهێندرێت.
ف.ق