پارێزەران لە دژی هەوڵی کودەتای دادگای باڵا ڕێپێوانیان کرد

لەسەر بانگەوازی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا، پارێزەران لەبەردەم دادگای دادی ئەنقەرە کۆبوونەوە و بە درۆشمی "نا بۆ کودەتا" بەرەو دادگای باڵا رۆیشتن.

دوای ئەوەی کە بۆ ٣یەم جار پارێزەران سکاڵایان لەسەر بریارەکەی دادگا تۆمارکرد، لە دژی بڕیارەکەی دادگای دەستوری، کە بریتیە لە سەپێچکردنەوەی پارێزەر جان ئالتای، سەندیکای پارێزەرانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی "رێپێوانی سەروەری یاسایی" سەرجەم پارێزەرانی بانگهێشتی ئەنقەرە کرد.

پارێزەران لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە دروشمی "نا بۆ کودەتا" بەرەو دادگای باڵا بەڕێکەوتن.