پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد

پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن داواکارییان پێشکەش کرد.

لە پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەکمەکچی و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن کە لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی لە گۆشەگیرییەکی قورسدایە، داواکری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان بەسەر کردەوە و داواکارییان پێشکەش کردن.

پاڕێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش هەمان داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندان کرد.

رەزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ دوایین جار لە ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دیداریان لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامدابوو. لەو کاتەوە تائێستا رێگریی لە دیداری نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕێزەرەکانی دەکرێت.

هـ . ب