پارێزەر ئیبرو تیمتەک لە سەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
پارێزەر ئیبرو تیتمەک لەپێناو دادگایەکی دادپەروەر ڕۆژووی مردنی دەستپێکرد و گیانی لەدەستدا، لە سێیەمین ساڵیادی مردنی لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
پارێزەر ئیبرو تیتمەک لەپێناو دادگایەکی دادپەروەر ڕۆژووی مردنی دەستپێکرد و گیانی لەدەستدا، لە سێیەمین ساڵیادی مردنی لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
پارێزەر ئیبرو تیتمەک لەپێناو دادگایەکی دادپەروەر ڕۆژووی مردنی دەستپێکرد و لە ٢٣٨ هەمین ڕۆژی تێکۆشانەکەی گیانی لەدەستدا، لە گۆڕستانی غازی لەلایەن هاوپیشە و هاوڕێکانییەوە یادکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا، پانکارتی "ئیبرو تیمتەک نامرێت" بەرزکرایەوە، جلی پارێزەری و گوڵ لەسەر گۆڕەکەی دانرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی ئیبرو تیمتەک و شەهیدانی شۆڕش دەستی پێ کرد. سکرتێری لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ، ئەزگی ئۆنالان قسەی کرد.
ئۆنالان ڕایگەیاند، ئەمە سێیەمین ساڵیادی مردنی ئیبرو تیمتەکە، ئاماژەی بەوە کرد، بەرخۆدانی ئیبرو و ئایتاچ لەپێناو مافی دادگایکردنێکی دادپەروەر لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە، ٢ ملیۆن پارێزەر لە جیهاندا بینیان چۆن پارێزەران بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایی دەکرێن و بەرامبەر ئەمە ڕاپەڕین.
لە مەراسیمەکەدا، درووشمی "ئیبرو تیتمەک نامرێت" بەرزکرایەوە، هەروەها گۆرانییە دڵخوازەکانی پارێزەر ئیبرو تیتمەک گوترانەوە.