پاژک: دەبێت سەرجەم ژنان بڕژێنە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئادارەوە!

دەستەی هەماهەنگی پاژک بەبۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و داوای لە سەرجەم ژنان کرد کە رۆحی بەرەنگاربوونەوەی هەشتی ئادارەوە پێشوازی لە هەموو رۆژێک بکەن و بڕژێنە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئادارەوە.

دەستەی هەماهەنگی پاژک سەبارت بە ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

پاژک لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، "لە کەسایەتی کلارا زێتکین، رۆزا لوکسەمبورگ، ئالێکساندرا کۆلنتای، لەیلا قاسم، سەکینە جانسز، زەینەب کناجی، سەما یوجە و ئەوانەی ٨ی ئاداریان خوڵقاند و وەک رێبواران و شوێنکەوتووانی دەلال ئامەد، بێریڤان زیلان، دەلال پازارجخ، لەیلا سورخوێن، گوڵچیا گابار، شیرین عەلەمهولی، شیلان کۆبانێ، زیلان کۆنیا، لەیلا وان، رێحان عامودێ، بیشەنگ بروسک-سارا هۆگر و هاوڕێ زەلال حەسەکە کە ١٨ی کانونی دووەم لە کەرکوک لە ئەنجامی هێرشی نامەردانەدا شەهید کرا، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێزەوە یاد دەکەینەوە. لە کەسایەتی هاوڕێ سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلالدا کە لە چیاکانی کوردستان هێڵی گیانبازیدا پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان کرد، لەبەردەم یادی هاوڕێی گەریلا شەهیدەکانماندا بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین.

بڕوا، ئازایەتی و ئیرادەیەک کە هاوڕێیانمان لەم دۆزەدا، بە شۆڕشی ژنان سیستمی جیهانی سەرمایەداریی دەهەژێنن، هەموو کات دەبێتە زانابوون ٨ی ئادار. لە هەر شوێنێک کە هەناسە ددەن، وەک ئیرادە و رۆحی تێکۆشان دەژین. وەک سەنگەری بەرخودان و بەرگریی جەوهەری گەورە دەبن. میراتی ئەوان، دەبێتە مەشخەڵ و رێگامان رۆشن دەکاتەوە".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی پاژکدا هاتووە؛

"ئێمە هاورێیانی یەژاستارمان کە مەشخەڵی شۆڕشی ئازادی ژنانن، فەرماندە و پێکهاتە بەنرخەکانی هێزەکانی یەپەژە، هەپەژە، یەژەشە کە وەک یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری ژنان تێدەکۆشن، خۆڕاگرانی زیندان کە بە سەرکەوتنی ئیرادە دیلبوون تێکدەشکێنن، دایکانی جەرگسوتاومان کە دڵی خۆیان خۆیان بە ' ئێشکگریی دادپەروەری' گۆڕی بۆ جالاکی و رێچکەی پیرۆزییان گرتووەتەبەر، هەموو ژنان لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو شوێنێکی جیهان بە ئیرادەی ٨ی ئادار هەڵدەستنە سەر پێ و بە تامەزرۆیی تێکۆشانی خۆیان دەخەنە بەرچاو، سڵاویان ئاراستە دەکەن و بە جۆش و خرۆشی ٨ی ئادارەوە پیرۆزباییان لێدەکەین.

سیستمی پیاوسالار، بە ئەقڵیەتی رەگەزپەرستانەی قووڵ و بە دەسەڵاتی مەترسیداری خۆی بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگا گەورەترین شەڕ بەڕێوەدەبات. شەڕی جیهانی سێهەم کە لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا و روسیاوە سەرکێشی دەکرێت و بە بەشداری نەتەوە دەوڵەتە ستاتۆپارێزە هەرێمییەکان، لە ئاستی خۆجێی، هەڕێمی و گەردونیدا بە هەموو خێرایی خۆییەوە بڵاودەبێتەوە. ئەو شتانەی لە کوردستان، فەلەستین، ئەفغانستان، ئێران، تورکیا، عێراق، سوریا، ئوکرانیا، ئەرمینیا لە جوگرافیای ئێمە و جیهاندا دەگوزەرێن، لە ئاستێکی ترسناکدان. مێشکی باڵادەستی پیاو کە لە دەرەوەی بەرژەوەندی سەرمایە، هێزی هەژمووگەرایی و دەسەڵاتی خۆی بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکاتەوە، بەر لەوەی جیهان لەناو ببات، دەبێت و پێویست بە دەستوەردانە. لە تابلۆی دڕندانەدا، سیستمی جیهانی سەرمایەداری لە قۆناغی سەروبنبووندا بە شەڕ، قڕکردن، وێرانکردنی ئیکۆلۆژیک، هەژاری، کۆچبەری و هەروەها بە کۆمەڵکوژکردنی ژنان کە ئاسایی بووەتەوە و دەستدرێژی سیستماتیک هەڵکشاوە، لە بەرامبەریاندا تێکۆشانی ئێمەی ژنان رۆڵێکی مێژوویی هەیە.

ئێمە وەک ژنان دەتوانین چارەنووسێک کە سیستمی باوکسالار بۆ ژنان و گەلانی بندەست نوسیویەتیە، تێکیبدەین و لە گۆڕینی چارەنوسدا رۆڵی یەکلاکەرەوەمان هەبێت. لەو رووەوە پێرسپێکتیڤی ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ لە راستی شەڕی جیهانی سێهەمدا بارگاوییە بە ئەرک و واتای نوێوە. ستراتیژ و تاکتیکی بزوتنەوەی ژنان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە واتای ژیانیدایە. لە دژی شەڕی سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی سیستمی سەرمایەداری و پشکپشکێنەی ئیمپریالیستی سێهەم، جێبەجێکردنی پاڕادایمی چارەسەری، هەڵوێستی ستراتیژیک و بەرنامەی تێکۆشانی ئێمەیە.

تاکە هێز کە سیستمی جیهان دەگۆڕن، ژنانن

بۆ رزگاری رەگەزی ژنان، پێویستی بە سیستمی نوێی جیهان هەیە. لەم پرۆسەدا کە رەگەزپەرستی، ئایینپەرستی، نەتەوەپەرستی شان بە شانی یەک دەجوڵێنەوە و دەنگی پێی فاشیزم وەک شەڕ و قڕکردن زیاتر دەبیسترێت، پێویستە ژنان بە دەوری ستراتیژێکی هاوبەشەوە کۆببنەوە و لە دژی شەری گەردوونی سەرمایەداری تێکۆشانی گەردونی ئەنجام بدەن. تاکە هێزێک کە سیستمی جیهانی دەگۆڕن، ژنانن. چالاکییەکانی هەموو هێزە دژە سیستمەکان و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەرەوپێش دەچن، دەڕژێنە رووبارێکی هاوبەشەوە. بۆ ئەوەی ئەو چەمە وەک تاڤگەیە وەک هێزی گۆڕانکاری بکەوێتە جوڵە، کات گونجاوە. ئەو سەردەمەی ئێمەی تێداین، سەردەمی شۆڕشی ژنانە. ئاماژەیە بۆ لەدایکبوونی سەردەمی ئازادی ژنان. هەلومەرجەکە دەریدەخەن کە دەکرێت شۆڕشی ژنان بە ئەنجام بگات. ئێمە دەتوانین ئەوە بە بونیادنانی سیستمی کۆنفیدڕاڵ، بە گەورەکردن و بەربڵاوکردنی یەکینەکانی بەرخودانی پاراستنی جەوهەریی ژنان، بە هۆشمەندی 'ئێمە پێکەوە بەهێزترین' لە ئاستی خۆجێیی-هەرێمی-گەردونیدا بە بونیادنانی هێڵی تێکۆشان، بە چالاکی رووخاندنی بونیان و بناغەی پیاوسالاری و بە زیاترکردنی گۆڕەپانەکانی ئازادی، دەستەبەر بکەین.

بانگەوازی ئێمە بۆ ٨ی ئادار، سەرخستنی هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆیە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ، وەک دەرکەوتنێکی فەلسەفی-ئایدۆلۆژی-سۆسیۆلۆژیکی گەردونیی نوێ، بە جۆش و خرۆشەوە خاوەنداری لێدەکرێت، ئەوە دەبینرێت و ئەم ئاستەی ئێستا مزگێنی و ئیلهام دەبەخشێت. رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ئیلهامە بۆ ئەوەی ژنان لە سیستمی باوکسالاری، مرۆڤایەتی لە سیستمی سەرمایەداری رزگار ببن و بۆ ئەوەی سیستمی کۆمەڵایەتی بە بەهاکانی ئازادی بارگاوی بکرێن و بە بنەماکانی دیموکراتیک زیندوو بکرێتەوە. لە دژی ئەو هێزانەی کە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوونە ئەندازیاری ئیمراڵی، پێویستە هەموو ژنان بەشداری لە هەڵمەتی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ'دا بکەن و ئەو بەشانەی کە تائێستا بەشداربوون بە شێوەیەکی رادیکاڵ هەڵمەتەکە بەگوڕتر بکەن، ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ ٨ی ئادار. هەموو کوردستانیەکان کە وەک فەلەستینیەکان لە ژێر هەڕەشە و مەترسی جینۆسایددان، بەرپرسن لە سەرخستنی هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد. سەرکەوتنی هەڵمەتەکە ئازادی ژنانی لێدەکەوێتەوە، شەڕ جێگەی خۆی دەدات بە ئاشتی و چارەسەری. هەربۆیە هەڵمەتەکە، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بۆ ژیان و پێشەڕۆژی ژنان و گەلانە. لە دژی ستەمکاران، سەرکەوتنی هەڵمەتەکە یەکجار پێویستە. بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە جارێکی دیکە بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین؛ بۆ ئەوەی نەمرود، فیرعەون، زوحاکەکانی سەردەمی ئێمە لەناوبچن، وەک پاژک پێداگرین کە لە هێڵی فیداییدا شەڕی خۆمان بەرێوەببەین. وەک هێزی نوێنەر و پێکهاتەی پاڕادایمی "دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنان"_ی رێبەر ئاپۆ، تێچوو و قوربانیدانەکەی چی دەبێت با ببێت، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەیگەیەنینە سەرکەوتن.

ناتانیاهوو کە رێگەی بۆ کوژرانی دەیان هەزار کەس، بە تایبەتی ژنان و منداڵان کردەوە. دەسەڵاتی ئەردۆغانی فاشیست کە بۆ کوردان کۆمەڵکوژکار و بۆ فەلەستینیەکان خۆی دەکاتە رزگاریدەر و هەروەها پارتە کرێگرتەکانی پەدەکە-هوداپاری هاوکاری دەسەڵاتی ئەردۆغان، گەیشتوونەتە کۆتایی. لە دژی هێزەکانی سیستمی باوکسالار، کە ژنان، گەلان لەسەر بنەمای نەتەوە دەوڵەت دابەش دەکەن، توندوتیژی پیاو-دەوڵەت زیاتر پێکدەهێنێت و رەگەزپەرستی گەیاندووەتە ئاستی رژێمێک، لە هەموو ئاستێکدا تێکۆشان هەڵوێستی هەبوونی ئێمە دەبێت. بۆ ئەوەش وەک بناخەدانەری نەتەوەی دیموکراتی، ئێمە جیهانی خۆمان بە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەهۆنینەوە، بە زانابوونی ژنۆلۆژی رۆشنی دەکەینەوە و هاوژیانی ئازادی بەرەوپێش دەبەین، بەهەموو جۆرە رێ و رێبازێک لەوانە هەڵبژاردن تێکۆشانمان دەوڵەمەند دەکەین، دەستدرێژیەکانی باوکسالاری دەڕوخێنین و بەڕێوەبەریی جەوهەری سازدەکەین.

ئێمە بە رۆحی بەرەنگاربوونەوەی ٨ی ئادار پێشوازی لە هەموو رۆژێک دەکەین

رایدەگەیەنین کە ئێمە لەگەڵ ژنانی فەلەستینی، لە گەڵ ئەو ژنانەی لە ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان، لە ئێران لە دژی رژێمی شەریعەت، لە تورکیا لە دژی رژێمی فاشیستی ئەردۆغان خۆڕاگری دەکەن، لە دژی دەسەڵاتداری عەرەبی دژە-دیموکراتیک و گوشارهێنەر تێکۆشانی دیموکراسی ئەنجام دەدەین.  پێکەوە، شان بە شان بۆ ئەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراسی و ئازادی چرۆ بکەن، بە بونیادنانی پێکەوەبوونی بەهێز، ئێمە لەو بڕوایەداین کە جوگرافیای خۆمان بە ئەقڵ و دەستی ژنان بگۆرین بۆ بەهەشت، بەم بۆنەوە ئێمە هەموو ئەو ژنانەی کە لە هەموو شوێنێکی جیهانل دەخوڵقێنن، بەرهەمدەهێنن و رەنجدەدەن جارێکی دیکە سڵاویان ئاراستە دەکەن.  لەگەڵ ئەو ژنانەی کە چیاکان، شەقامەکان، کارگەکان، هەموو گۆڕەپانەکان و ناوچەکان دەگۆڕن بە رەنگی ئازادی، ئێمە سەرلەنوێ شێوە و روخسار بە ژیان دەبەخشینەوە. جارێکی دیکە بانگەوازمان بۆ هەموو ژنان هەیە کە بە رۆحی بەرەنگاربوونەوەی ٨ی ئادار پێشوازی لە هەموو رۆژێک بکەن، بڕژێنە ناو گۆڕەپانەکانی ٨ی ئادار".

هـ . ب